ئا: کامەران ئەحمەد سلێمان
جەستەی مرۆڤ چەندین نهێنی لەخۆگرتووە و گەورەترین توێژەرانی جیهان هەرگیز لە قووڵبوونەوە لە بنەماکانی بنیاتنانی ژیاندا ناوەستن کە بریتییە لە DNA.
لە دۆزینەوەی مەترسی نەخۆشییەکی دیاریکراوەوە تا چارەسەرکردنی دۆسیەیەکی تاوانکاری، دۆزینەوەی DNA ژیانی ئێمەی بۆ هەمیشە گۆڕی، بەڵام ئەگەر پێت وایە پێشتر هەموو شتێکت دەربارەی ئەم بەشە دانەبڕاوەی جەستەمان دەزانیت، دووبارە بیربکەرەوە، خۆت ئامادە بکە بۆ ئەوەی سەرسام بیت بەم راستییە سەیرانەی زانایان جەیمس واتسۆن و فرانسیس کریک بە «نهێنی ژیان» وەسفی دەکەن.
دۆزینەوەی DNA
جەیمس واتسۆن و فرانسیس کریک خاوەن خەڵاتی نۆبڵ ئەوانە نین کە دی ئێن ئەی-یان دۆزیوەتەوە، لە راستیدا بۆ یەکەمجار DNA لەلایەن کیمیاگەری سویسری فریدریچ میچەرەوە لە ساڵی 1869 دەستنیشانکرا.
*DNA دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پێشبینیکردنی مەترسی بۆماوەیی کەسێک بۆ نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجەی مەمک و نەخۆشییەکانی دڵ.
خڕۆکە سوورەکانی خوێن
*زۆربەی خانەکانی جەستە دی ئێن ئەی تێدایە جگە لە خڕۆکە سورەکانی خوێن، ئەمەش بەهۆی نەبوونی ناوک و ئۆرگانیلەکانە.
*بۆ دەرهێنانی DNA چەند رێگەیەک هەیە: خانەکانی ڕوومەت، خوێن و میز.
*ئێمە نزیکەی 30 ترلیۆن خانە لە جەستەمان هەیە و 200 جۆری جیاوازی خانەمان هەیە.
*ئەگەر بتوانرێت هەموو دی ئێن ئەی لە جەستەی مرۆڤدا درێژ بکرێتەوە، ئەوەندە دی ئێن ئەی هەیە کە زیاتر لە 300 جار بچێتە لای خۆر و بگەڕێتەوە. لەبیرت بێت خۆر 150 ملیۆن کم لە زەوییەوە دوورە!
لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە
*نیوەی DNA ی منداڵ لە هەر دایک و باوکێکەوە بۆماوەییە. ئەمەش بەو مانایەیە هەر دایک و باوکێک نیوەی DNA ی خۆی لە رێگەی پیتاندنی سێکسییەوە دەگوازێتەوە بۆ منداڵەکەی.
*هەموو کەسێک 99 % ی DNA ی خۆی لەگەڵ کەسانی تردا هاوبەش دەکات، بەڵام دایک و باوک و منداڵێک 99.5 % هاوبەشی دەکەن.
*دوانە هاوشێوەکان یان دوانە تاکزایگۆتیکەکان لەڕووی جیناتیەوە 100% یەکسانن.
پەنجەمۆر
هەرچەندە دوانە هاوشێوەکان 100 % ی جینەکانیان هاوبەشن، بەڵام پەنجەمۆری یەکسانیان نییە، بەڵام لەبەرئەوەی جینە هاوشێوەکانیان نەخشی زۆر هاوشێوەیان پێدەبەخشێت، DNA یان نزیکە لە یەکەوە ئەمەش لە بنەڕەتدا بەو مانایەیە ئەگەر دوانەیەکی هاوشێوە لە شوێنی تاوانەکەدا DNA یان بەجێبهێڵن، مەحاڵە تاقیگەی تاوانەکان ئەو دوانە لەیەکتر جیابکاتەوە.
*پشکنینی DNA نەک تەنها بۆ مرۆڤ بەکاردێت، بەڵکو بۆ رەسەنایەتی خۆراک وەک شەراب یان کاڤیار بەکاردەهێنرێت، بۆ جیاکردنەوەی کاڤیاری یاسایی لە نایاسایی.
* مرۆڤ نزیکەی 40-50 % ی DNA ی خۆی لەگەڵ کەلەرەم هاوبەشە.
* مرۆڤ و مۆز 50 % ی DNA یان هاوبەشە.
*مرۆڤ 98.5 % ی زنجیرەی DNA ی لەگەڵ شامپانزییەکاندا لەیەک دەچن. DNA لە هەموو هارد دیسکێک کارامەترە، زانایانی زانکۆی هارڤارد توانیویانە نزیکەی 700 تێرابایت زانیاری لە یەک گرام DNA دا هەڵبگرن.
جێی متمانە نییە
*بەڵگەی DNA دەتوانێت لە هۆڵی دادگادا جێی متمانە نەبێت، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە پێی دەوترێت «گواستنەوەی لاوەکی» یان «گواستنەوەی بەڕێکەوت» کە دەتوانرێت دی ئێن ئەی پیاوێکی بێتاوان لە شوێنی تاوانەکەدا بدۆزرێتەوە دوای ئەوەی تەوقەی لەگەڵ تاوانبارەکەدا کردووە.
*دی ئێن ئەی رۆژانە تا ملیۆنێک زیان لە هەر خانەیەکی جەستە دەدات، ئەم زیانە بەهۆی ئەو پرۆتینانەوەیە کە چاککردنەوە لەڕێگەی خانەکانەوە دەکەن، ئەگەر شکستیهێنا، دەکرێت خانەکان لەناوببرێن یان ببنە خانە شێرپەنجەییەکان.
سەرچاوە: StarsInsider