ئا: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
كتێبی "بههائیستاتیكییهكانی ئه‌ده‌بی ئه‌نده‌لوسی" كه نووسینی د. ساندرا عفش-ه، بریتییه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قووڵ سه‌باره‌ت به‌ئه‌ده‌بی ئه‌نده‌لوسی، نووسه‌ر ده‌ڵێت:"هه‌وڵم داوه وێنه‌یه‌كی گشتی بۆ ئه‌ده‌بی ئه‌نده‌لوسی بكێشم له رێگای خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌وه كه هه‌وڵ ده‌دات تازهكارییهك بێنێته‌كایه‌وه سه‌باره‌ت به به‌ها ئیستاتیكییه‌كانی ئه‌ده‌بی ئه‌نده‌لوسی هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌یشه‌وه بوو كه هه‌وڵی یه‌كه‌مم بۆ زانینی دۆخی ئیستاتیكای كۆمه‌ڵایه‌تی تاكڕه‌وانه بوو به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌تانه‌ی كه له چوارده‌وری ئهندهلوسییهكانه له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانه‌وه بۆ ده‌قه‌كانی ئه‌م ئه‌ده‌به و ده‌رهێنانی به‌ها ئیستاتیكییه‌كان لێیان و ره‌خنه لێگرتنیان به‌پێی ئه‌زموونه ئیستاتیكییه ئه‌نده‌لوسییه باوه‌كان و كاریگه‌رییه ئیستاتیكییه‌كان كه رۆڵیان هه‌بووه له داڕشتنی ئه‌و به‌هایانه‌دا".
كتێبه‌كه له چوار به‌ش و كۆتاییه‌ك پێكهاتووه كه به‌پێی وته‌ی نووسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و ده‌قانه‌ی تێدا هه‌ڵبژێردراوه كه زۆرترین ده‌ربڕینیان تێدایه له به‌ها و هه‌ڵوێسته ئیستاتیكییه‌كان،له به‌شی یه‌كه‌مدا بیرۆكه‌ی جیاكاری له نێوان به‌هاكان و واتاكاندا باس كراوه و له‌م به‌شه‌دا ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌و واتا بنه‌ڕه‌تیانه كراوه كه په‌یوه‌ستن به ئیستاتیكاوه وه‌كو هه‌ست و دید و له كۆتایی به‌شه‌كه‌دا به دوور و درێژی باس له به‌ها ئیستاتیكییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كراوه له لایه‌نه تیۆریهكهیهوه كه له رێگایه‌وه باس له بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كه كراوه.
له به‌شی دووهه‌مدا نووسه‌ر رۆڵی سرۆشت له داڕشتنی وشیاری ئیستاتیكای ئهندهلوسیمان بۆ روون ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها باس له گرنگی ئه‌و وشیاریه له په‌ره‌پێدانی سه‌لیقه‌ی هه‌ست و زه‌وقدا ده‌كات و تێگه‌یشتنی ئه‌و وشیارییه بۆ ره‌هه‌نده رۆشنبیرییه جیاوازه‌كان كه گرنگترینیان ره‌هه‌نده ئیستاتیكییهكهیه و نووسه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی ناو ناوه"ئیستاتیكای سروشت له ئه‌ده‌بی ئهندهلوسیدا".
به‌شی سێهه‌م به ناونیشانی"ئیستاتیكای مرۆڤ له ئه‌ده‌بی ئه‌نده‌لوسییه‌وه" یه و تێیدا نووسه‌ر باس له مرۆڤ وه‌ك تاك و مرۆڤ وه‌ك كۆمه‌ڵگا ده‌كات و ئاماژه به پاڵه‌وانێتی و شكۆمه‌ندی ده‌دات هه‌روه‌ها نووسه‌ر باس له‌و سه‌رده‌مه مێژووییه جیاوازانه ده‌كات كه كاریگه‌ریی رۆشنبیری و ئیستاتیكیان هه‌بوو له‌سه‌ر وشیاری ئیستاتیكی له ئه‌نده‌لوسدا.
به‌شی چوارهه‌م به ناونیشانی"ئیستاتیكا هونه‌رییه‌كان له نێو ئه‌ده‌بی ئه‌نده‌لوسی"یه‌وه‌یه و له به‌شه‌دا نووسه‌ر ئاماژه‌ی به دوو جۆر له هونه‌ر داوه هونه‌ره بینراوه‌كان وه‌كو ته‌لارسازی و هونه‌ری ئهرابیسك (نه‌خشاندن له‌سه‌ر خانوو و كۆشكه‌كان) و هونه‌ری بیستراویش وه‌كو مۆسیقا و گۆرانی و هونه‌ره‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌یان. شایه‌نی باسه ئه‌م كتێبه له ساڵی 2023 دا له لایه‌ن ده‌زگای رۆشنبیری شاریقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه به قه‌باره‌ی 435 لاپه‌ڕه‌ی بچووك.
سه‌رچاوه:
www.alshariqa-althaqafiya.ae