یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق بەردەوامن و ئەم هەفتەیە پێشمەرگەی سلێمانی بردنەوەیەكی زۆر گرنگی تۆمار كردوو بەو بردنەوەیە توانی پلەی یەكەمیی و لووتكەی ریزبەندیی لە یانەی ناسرییە بسەنێت.
رۆژی شەممەی رابردوو 30/3 سەرجەم یارییەكانی هەفتەی 14 - ی گروپی یەكەمیی یانە بەشدارەكان لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق كران، تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەم هەفتەیەی یارییەكاندا لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە یاریگای رومادی بردنەوەیەكی زۆر بەنرخی تۆمار كردو توانی 1-0 لە تیپی یانەی كەرمەی رومادی بباتەوە، لەگەڵ ئەم بردنەوەیەی پێشمەرگەدا، ناسرییەی ركابەری كە تا هەفتەی پێشوو لە پلەی یەكەمی و پێشمەرگەش دووەم بوو، 0-1 بە مەیسان دۆڕا.
ئەم دوو ئەنجامە وایكرد پێشمەرگە بچێتە لووتكەی ریزبەندیی گروپەكە و ناسرییە بۆ پلەی دووەمی دابەزێت، كەرمەش بۆ پلەی چوارەمی دابەزیوە.
ئێستا ریزبەندیی یەکەم تا پێنجەمی ئەم گروپە بەمشێوەیەی لێهاتووە:
1- پ.سلێمانی (13 یاری)(25 خاڵ).
2- ناسرییە(12 یاری)(24 خاڵ).
3- مەسافی باشوور(13 یاری)(21 خاڵ).
4- كەرمە(13 یاری) (20 خاڵ).
5- مەیسان(13 یاری)(20 خاڵ).
لەهەفتەی 15 ی یارییەكانی ئەم خولەدا، پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆیدا یارییەكی گرنگی هەیەو لەگەڵ مەسافی سێیەم یاریی دەكات، یارییەكانی گروپەکەش بەمشێوەیە دەبن:
*پ.سلێمانی×مەسافی باشوور.
*ناسریە×شەرگات.
*سامەڕا×كەرمە.
*فەهد×ئەلحوسەین.
*ئیتیساڵات×عەفەك.
مەیسان چاوەڕوان دەبێت.