رەوەز ئیسماعیل
یارییەكانی قۆناغی دووەم و گەڕانەوەی خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عیراق لە رۆژی یەكشەممەی رابردووەوە، یانەی نەورۆزیش لە یەکەم یاریی ئەم قۆناغەدا بە بردنەوە دەستی پێکردو 4-2 لە کەربەلای بردەوە.
تیپی 20 یانەی شارەكانی عیراق لەم خولەدا بەشداریی دەكەن، هەریەكەیان 19 یارییان كردووە كە دەكاتە سەرجەم یارییەكانی چوون، ئێستا یارییەکانی گەڕانەوەیان دەستپێکردووە، لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا هەردوو یانەی قووە جەوی و شورتە كۆی خاڵەكانیان سنوری 40 خاڵی تێپەڕاندووە و یەكەم و دووەمی قۆناغی یەكەم بوون، زاخۆش سێیەم و زەوراو تەڵەبەش چوارەم و پێنجەمی ریزبەندیین:
1-قووە جەوی (45 خاڵ).
2-شورتە (42 خاڵ).
3- زاخۆ (32 خاڵ).
4- زەورا(30 خاڵ).
5- تەڵەبە (30 خاڵ).
لەم خولەدا چوار یانەی كوردستان بەشداریی دەكەن، پاش تەواو بوونی سەرجەم یارییەكانی چوونی خولەكە، ئەو یانانەی كوردستان لەم پلانەی ریزبەندیدا بوون (زاخۆ - سێیەم ، دهۆك - شەشەم، نەورۆز –هەشتەم و هەولێر چواردەیەم).
رۆژی یەكشەممە 31/3 دەست بە یارییەكانی گەڕانەوەی نێوانیان کرا، چەند یارییەک کراون، ئەوانی تریش دەکرێن یاریی دوو یانەی لووتكەی ریزبەندیی و یانەكانی كوردستانیش بەمشێوەیە دەکرێن یان کراون:
هەفتەی - 20
یەكشەممە 31/3/2024
*دهۆك 2 × 1 قووە جەوی.
*كەربەلا 2 × 4 نەورۆز.
دووشەممە 1/4/2024.
*نەوتی ناوەڕاست × هەولێر.
*شورتە × حدود.
سێشەممە 2/4/2024
*قاسم × زاخۆ.