بایه‌ر له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه‌

10:01 - 2024-04-03
وەرزش
206 جار خوێندراوەتەوە

یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ر كوزن-ی ئه‌ڵمانی ئه‌مشه‌و چوار شه‌ممه‌ 3/4/2024، له‌ خولی جامی یانه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه‌ و دووه‌م یاریی پێشكۆتایی ئه‌م خوله‌ ده‌كات.
خولی جامی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا پێی ناوه‌ته‌ دوو یاریی پێشكۆتاییه‌وه‌، چوار یانه‌ بۆ ئه‌م یارییانه‌ سه‌ركه‌وتوون كه‌ یه‌كێكیان بایه‌ر لیڤه‌ركوزنه‌، یارییه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن.
*ساریۆكین×كایزه‌ر سڵاوترن.
*بایه‌ر لیڤه‌ركوزن×فۆرتۆنا دوسڵدۆرف.
یه‌كه‌م یارییان ده‌بێت شه‌وی رابردوو كرابێت و یه‌كه‌م لایه‌نی یاریی كۆتایی ده‌ركه‌وتبێت، به‌ڵام ئه‌مشه‌و بایه‌ر له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگدا میوانداریی له‌ فۆرتۆنا ده‌كات و له‌م یارییشه‌وه‌ دووه‌م لایه‌نی یاریی كۆتایی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی له‌م یارییه‌دا بۆ لیڤه‌ركوزن گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ده‌توانێت درێژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی بدات و خۆی له‌ دۆڕاندن بپارێزێت، چونكه‌ لیڤه‌ركوزن ئه‌مساڵ له‌هه‌رسێ خولی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌م خوله‌ی جامی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا و یۆرۆپا لیگیشدا هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ تۆمار بكات، ئه‌وا جگه‌له‌وه‌ی ناوی ده‌چێته‌ لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیاوه‌، یه‌ك هه‌نگاویشی ده‌مێنێت بگاته‌ یاریگای یه‌كه‌م یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خۆی كه‌ یاریی كۆتایی خولی جامی ئه‌ڵمانیایه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان