بەڕێوەبەرایەتیی نشینگە و پاسپۆرت و باری شارستانیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە کارکردن بە پاسپۆرتی ئاسایی لە کۆتایی نزیکبووبێتەوە و رایگەیاندووە کە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.
لەو رووەوە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لە هەندێک سەکۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە «لە چەند سەعاتی داهاتوودا چیتر کار بە پاسپۆرتی ئاسایی ناکرێت» بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی ئەو پاسپۆرتانەی ئێستا پێیانە تا کاتی بەسەرچوونیان بەکاردەهێنرێن و کێشەیان نییە.