ره‌نگه یانه‌ی بارسیلۆنا هیچ ساڵێك وه‌ك ئه‌مساڵ به‌ده‌ست پێكانی یاریزانه‌كانییه‌وه گیرۆده نه‌بوبێت و نهیناڵاندبێت، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو، جاری وا هه‌بووه زیاتر له نیوه‌ی یاریزانه‌كانی له یه‌ك كاتدا توشی پێكان بووبوون، ئه‌م په‌تایه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كانی یانه‌كه هه‌بووه.
ئه‌وه‌تا ئێستا له یه‌ك كاتدا پیدری، گابی، باڵدی، كریستنسن و دی یۆنگ كه دیارترین یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی تیپه‌كه‌ن، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی پێكانه‌وه له تیپه‌كه‌یان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش گابی و باڵدی ئه‌م وه‌رزه ناتوانن ده‌ست به یارییكردنیش بكه‌نه‌وه.
بارسیلۆنا ئه‌م مانگه (ئه‌پریل-نیسان) مانگێكی چاره‌نووسساز ده‌بێت بۆی، كلاسیكۆی له‌به‌ر ده‌مدایه و له یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆش ده‌كرێت، دوو یاریی گرنگی هه‌یه له چامپیۆنس لیگدا به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان، له‌م كاته‌شدا ئه‌و یاریزانانه به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانن یاریی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام تیمی پزیشكی یانه‌كه مژده‌یه‌كی به هانده‌رانی یانه‌كه داوه كه له‌یاریی چوونی بارسا به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان سێ له یاریزانه پێكراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ریزی تیپه‌كه و ده‌توانن یاریی بكه‌ن.
وه‌ك تیمی پزیشكی یانه‌كه رایانگه‌یاندووه، كریستنسن له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه ده‌توانێت یاریی بكاته‌وه، بۆ هه‌فته‌ی دواتر و به تایبه‌تیش بۆ دوو یاریی بارسا به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان، دی یۆنگ و پیدریش ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌توانن یاریی بكه‌نه‌وه.
شایانی باسه ئه‌م مانگه بارسیلۆنا ئه‌م یارییانه‌ی هه‌یه:
*پاریس سانجێرمان × بارسیلۆنا - 10/4/2024 (چامپیۆنس لیگ).
*كادێز × بارسیلۆنا - 13/4/2024(لالیگا).
*بارسیلۆنا × پاریس سانجێرمان - 16/4/ 2024(چامپیۆنس لیگ).
*ریاڵ مه‌درید × بارسیلۆنا - 21/4/2024 (لالیگا).
*بارسیلۆنا × ڤالانسیا - 27/4/2024 (لالیگا).