حکومەتی عیراق لەپێناو رێکخستنی داهات و رێگرتن لە بەهەدەردانی دارایی، ژمارەیەک مەرجی بۆ قەرزی دەرەکی دانا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عیراق، رایگەیاند: لەمەولا تەنیا بۆ پڕۆژەی ستراتیژی قەرزی دەرەکی دەکرێت و سەرجەم قەرزەکانی تر هەڵدەوەشێنرێنەوە.
هەروەها وتیشی: پێشتر لە پڕۆژەی بودجەدا 13 جۆر قەرزی دەرەکی جێگیرکراوە. بەڵام دوای پێداچوونەوەیان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە، بڕیاری هەڵوەشانەوەیان دراوە.