سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، سودانی بەسەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی و پەرلەمانی و نوێنەرانی کەرتی تایبەت، بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیران راشیگەیاندووە کە سەردانەکەی سودانی لەسەر داوای رەسمی سەرۆکی ئەمریکایە.