دیلان غەفوور، ئەندامى ئەو وەفدەی عیراق کە سەردانی ئەمریکای کردووە راگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە و وتویەتی، ”هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و مەترسیى لەسەر نییە”.
وتیشی، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە و بلینکین داوایکردووە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە و سودانیش وتویەتی ئێمەش لەگەڵ ئەوەداین.
دیلان غەفوور دەشڵێت، سودانى بە بلینکنى راگەیاندووە پێویستە هەموارى یاساى بودجە و گۆڕانکاریى لە گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بکرێت.