فادی شەممەری، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەپێی فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و پاڵپشت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
وتیشی، پێویستە حكومەتی هەرێم هەماهەنگ بێت بۆ تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی تایبەت بە پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و جگەلەوەش پێدانی فەرمانبەران لە تەواوی عیراقدا .