״كۆتاییهێنان بە گرژییەكان״

11:42 - 2024-04-17
عیراق
226 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ ئوردن لەگەڵ بەشر خەساونە سەرۆك وەزیران و ئەحمەد ئەلسەفدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەدا كۆبۆوە.
لە دیدارەكەی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیراندا، جەختكرایەوە لەسەر پێویستیی یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناوی وەستاندنی پەلامارەكان و كۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتییەكان و گەیاندنی هاوكارییەكان بە لێقەوماوان، كە ئەوەش هۆكارێكی زۆر باشە بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لەلایەكی دیكەوە و لە سەردانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی نوێنەران و ئەندامانی ئەنجومەن، سەرۆك كۆمار گرنگیی پەیوەندیی نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئوردنی خستەڕوو بەتایبەتی لە بوارەكانی یاسادانان و پرسە یاساییەكان و هاوئاهەنگی لە هەڵوێستە نێودەوڵەتییەكاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان