جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای فیدراڵی عیراق رایگەیاند: بەپێی دەستووری عیراقی 2005 بڕیاردرا كە مووچەی مووچەخۆران بە نیشتمانی بكرێت.
وتیشی، سیستمی دیموكراسی عیراق پێویستی بە دامەزراوەی دەستووری و سیستمی هەڵبژاردنی راست هەیە لەگەڵ هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لە ژێر سەرپەرشتی كۆمیسیۆنێكی هەڵبژاردنی سەربەخۆدا.