حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بڕی 500 ملیار دینار وەکو یەکەمین کاروانی شایستەداراییەکانی جوتیاران بۆ ئەمساڵ لە لایەن وەزارەتی داراییەوە خەرجکراوە.
دەشڵێت، بڕی پارەکە دابەشکراوە بەسەر ئەو پارێزگایانەی کە دانەوێڵەکانیان رادەستکردووە و لە ماوەی 72 سەعات لە رادەستکردنی بەرھەمەکانیان، شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرجکراوە.