نوێترین لێدوانی سودانی لەبارەی مووچە و بودجەی کوردستان

11:20 - 2024-04-19
عیراق
305 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، شتێک نییە بەناوی دابەشکردنی مووچەوە، بەڵکو ئەوەی هەیە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی ئەو لایەنەیە کە زۆرجار پەنای بۆ دەبەین و ناکۆکییەکان یەکلایی دەکاتەوە.

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیشەوە سودانی وتی، شتێک نییە بەناوی دابەشکردنی مووچەوە، بەڵکو ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە و دەستمانکردووە بە جێبەجێکردنی کارەکانی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە هەرێمی کوردستان نابێت داوای ماف بکەیت و ئەرکەکانت جێبەجێنەکەیت، پێویستە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان رادەستی عیراق بکرێتەوە.
وتیشی، "ئێمە لە حکومەتى فیدراڵی ناتوانین کرێی 26 دۆلار بۆ یەک بەرمیل نەوتیی هەرێمی کوردستان خەرج بکەین، چونکا پشتگیریی یاسایمان نییە".

باسی لەوەشکرد، "دوو رێگە چارەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوتی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو، یان دەبێت گرێبەستە نەوتیییەکان هەموار بکرێنەوە، یاخود دەبێت بودجە هەموار بکرێتەوە".

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان