ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت کە پاش گەڕانەوەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە ئەمریکا، پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلادەکرێتەوە.
د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاندووە، تائێستا پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلانەکراوتەوە، لە دوای گەڕانەوەی محەمەد شیاع سودانی لە ئەمریکا، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک بە سەرپەرشتیی سودانی بۆ رێکەوتن لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار بەڕێوەدەچێت.
د. ئەحمەد کەرکوکی وتوشیەتی، "چاوەڕێدەکرێت سودانی لەو کۆبوونەوەیەدا پرسی پۆستی پارێزگار یەکلابکاتەوە و رێکەوتن لەسەر دانانی پارێزگار بکرێت".