سەرۆک وەزیرانی عیراق، کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ ئەمریکا هێنا و گەڕایەوە بۆ بەغدا.
لەو بارەیەوە نووسینگەی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراق، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ 20/4/2024 لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە، گەیشتووەتەوە عیراق.
هەروەها وتیشی: لە سەردانە رەسمییەکەیدا بۆ ئەمریکا، سودانی لەگەڵ لێپرسراوە باڵاکانی ئەو وڵاتەدا، پرسی ئاسایش و ئابووری و بازرگانی و تیرۆری تاوتوێ کردووە.