دوێنێ، ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هوشیاریی (ی.ن.ك)، بەئامادەبوونی عەدنان موفتی تێكۆشەر و سیاسەتمەدار و رۆشنبیران و تێكۆشەران و نووسەران، رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی بیرەوەرییەكانی (فوئاد چەلەبی لەقەڵاتی هەولێرەوە بۆ شاخ) لە ئامادەكردنی خاتوو (بێریڤان سەرهەنگ) سازكرد.
لەكۆڕەكەدا ئاڤان جاف باسی لە ناوەرۆكی كتێبەكە كرد و لەكۆتاییشدا كتێبەكە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.