ئا: لاپەرەی ئابووری
یەکێک لەو کەرتە گرنگانەی ئابووری کە لەم چەند ساڵە پێشوودا گەشەی خێرا بەخۆوە دەبینێت، ئابووری کەرتی بۆشایی ئاسمانە. ئەم کەرتە گرنگەی ئابووری رۆژ لە دوای رۆژ لە بەهێزبووندایە. بەپێی دوایین راپۆرتی کۆڕبەندی ئابووری جیهان بێت، پێدەچێت لە چەند ساڵی داهاتوودا کۆی گشتی ئابووری بۆشایی ئاسمان بگاتە 1.8 ترلیۆن دۆلار
ئابووری بۆشایی ئاسمان چییە؟
کاتێک باس لە ئابووری بۆشایی ئاسمان دەکەین، وادەزانین تەنها ئەو ئابوورییە دەگرێتەوە کە مووشەکی ئاسمانی دروست دەکات، یان کەشتی گەڕۆک کە دەنێرێتە ئاسمان، بەڵام ئەم کەرتەی ئابووری زۆر لقی گرنگ لە خۆ دەگرێت لەپێش هەموویانەوە: هەموو شتێک کە پەیوەندی بە کەشوهەواوە هەیە، هەروەها گواستنەوەو گەیاندن لە رێگەی هێڵی تەلەفۆنەوە، جگە لە تەکنۆلۆژیای پەیوەندیی و گەیاندن، کە رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت. لە راپۆرتێکی هاوبەشی نێوان کۆڕبەندی ئابووری جیهانی و دەزگای ماکنزیدا هاتووە، لە چەند ساڵی داهاتوودا بەشێکی زۆری جموجۆڵە ئابوورییەکانی جیهان، زیاتر پشت بە ئابووری بۆشایی ئاسمان دەبەستن.
ئەم کەرتەی ئابووری زۆر لقی گرنگ لە خۆ دەگرێت لەپێش هەموویانەوە: هەموو شتێک کە پەیوەندیی بە کەش و هەواو گواستنەوە و گەیاندنەوە هەیە
ساڵ لە دوای ساڵ بەهێزتر دەبێت
بەپێی ئەو ئامارە بێت بۆ ساڵی 2035 کۆی گشتی ئەم کەرتە پێشکەوتووەی ئابووری دەگاتە 1.8 ترلیۆن دۆلار، هەرچەندە لە ئێستادا 630 ملیار دۆلارە، جێگەی ئاماژەیە رێژەی گەشەکردن لەم کەرتەی ئابوورییدا زۆر بەهێزەو ساڵانە دەگاتە 9 % .
سەرچاوە: سکای نیوز