ئەردۆغان: ئامانجمان ئەوەیە ئەم ژمارەیە بۆ 15 ملیار دۆلار بەرز بکەینەوە
لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا مارک روتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کەوت، لەپاش دیدارەکە ئەردۆغان رایگەیاند: لە میانی دیدارەکانماندا پێداچوونەوەمان بە رێگاکانی هاوکاریی فرەڕەهەندی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان کرد، هەروەها ئیرادەی خۆمان بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان بۆ ئاستێکی پێشکەوتوو دووپاتکردەوە. وتیشی: پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ هۆڵەندا قووڵتر دەبنەوە و بەهێزتر دەبن ، ساڵی پێشوو 13 ملیار دۆلار بوو، ئامانجمان ئەوەیە ئەم ژمارەیە بۆ 15 ملیار دۆلار بەرز بکەینەوە، پاشان لە قۆناغی دووەمدا بۆ 20 ملیار دۆلار. راشیگەیاند: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لە بواری پیشەسازی بەرگریی و گۆڕانکاری سەوز و دیجیتاڵی و کەرتەکانی وزە بەهێزتر بکەین.
سەرچاوە: ترک برس