فیلمی (كفن)، فیلمێكی ترسناكی كوردییه، بڕیاره له‌م ساڵدا نمایش بكرێت، كاری وێنه‌گرتنی ته‌واو بووه، ئێستاش له قۆناغی مۆنتاژدایه، فیلمه‌كه له نووسینی (سروشتی عه‌به ره‌ش و ژیر فه‌ره‌یدوون)ه.
سروشت عه‌به ره‌ش به‌دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: فیلمی (كفن)، باس له‌و كه‌لتووره ناشرینه ده‌كات، كه ئێستا له كوردستان خه‌ریكه گه‌شه ده‌سه‌نێت، ئه‌ویش بابه‌تی نوشته و جادووه، كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه هه‌ریه‌ك له (چریكه عه‌به ره‌ش و نزار سه‌لامی و كارۆ سه‌وز)ە، فیلمه‌كه به ته‌كنیكێكی به‌رز له ماوه‌ی 26 رۆژدا كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامدراوه.
سروشت وتیشی: لۆكهیشنهكانی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه به گشتی له‌ناو شاری سلێمانی بووه، فیلمه‌كه به زمانی كوردی و كه‌لتووری كوردییه، به كامێرا و ته‌كنكیكی پرۆفیشناڵ كاره‌كانی بۆ ئه‌نجامدراوه، له‌لایه‌ن كۆمپانیایی (میترۆنۆم پرۆده‌كشن) به‌رهه‌مهێنراوه.
دیانا ئه‌حمه‌د