نوێكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی (ئه‌حمەد شەماڵ) به‌ زیره‌كی ده‌ستكرد

11:41 - 2024-05-01
هەمەرەنگ
516 جار خوێندراوەتەوە

زیره‌كی ده‌ستكرد دووباره‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی میللی گه‌له‌كه‌مان (ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ)ی به‌ خه‌ڵكی كوردستان شادكرده‌وه‌.
ده‌وه‌ن ستار به‌ دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند:  من (ده‌وه‌ن)م خوێندكاری به‌شی زانستی كۆمپیوته‌رم له‌ زانكۆی سلێمانی، له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا شاره‌زای ته‌واوم هه‌یه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ژه‌نیاری ئامێری پیانۆم و كاری ئاواز دانان و دابه‌شكردنی میوزیك ده‌كه‌م، به‌رهه‌می (من ئه‌زانم) نوێترین به‌رهه‌می ئه‌حمه‌د شه‌ماڵه‌ به‌ به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد، كاری دروستكردنی ده‌نگه‌كه‌ له‌لایه‌ن منه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ به‌ به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، گۆرانییه‌كه‌ له‌ دوو به‌ش پێكدێت به‌شی یه‌كه‌می ئاوازی منه‌ و به‌شی دوومی گۆرانییه‌كه‌ فۆلكۆره‌ و ئاوازه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵمان به‌كارهێناوه‌.
ئالان محه‌مه‌د

بابەتە پەیوەندیدارەکان