ژمارەیەک کۆچەر لە مردن رزگار کران

05:34 - 2024-05-01
جیهان
63 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک کۆچەری نایاسایی، کە لە کەناراوەکانی تورکیا گیریان خواردبوو، رزگارکران و رادەستی پۆلیسی پارێزگایەکی تورکیا کران.
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند: لە پارێزگای ئێزمیر لە تورکیا 60 کۆچەر، کە لە یۆنانەوە گەڕێنرابوونەوە بۆ تورکیا و لە ئاوەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، گیریانخواردبوو، رزگار کران.
هەروەها وتیشی: بەشێک لەو کۆچەرانە بە بەلەمی چوپ گەڕێنراونەتەوە و ژیانیان لە مەترسیدا بووە. هاوکات بەشەکەی تری کۆچەران بە هۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەیان، لەناوەڕاستی دەریاکەدا گیریانخواردووە.
باسیان لەوەشکرد، لەو 60 کۆچەرە 22 کۆچەریان منداڵن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان