گۆرانیبێژی رۆك (بۆن جۆڤی) له هه‌ندێ له رۆژنامەكاندا زنجیره‌یه‌ك دانپێدانانی سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی خۆی كرد و وتی: من له كاتی زه‌ماوه‌ندكردنم له‌گه‌ڵ (دۆرۆتیا هێرلی) بێ هەڵە نه‌بووم، به‌ڵكو زیاتر له جارێك ناپاکیم لێ‌كرد، و چه‌ندین جار له ناپاکییه‌كان رزگارم بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشكرا نه‌بووم.
هاوكات زه‌ماوه‌ند به (ته‌حه‌دایه‌كی رۆژانه) وه‌سف ده‌كات، و ده‌ڵێت: له سه‌ختترین كات و رۆژه خراپه‌كانمدا ژنەكەم پاڵپشتم بووه، شایانی باسه كه (بۆن جۆڤی) له ساڵی 1989ه‌وه زەماوەندی كردووه و خاوه‌نی چوار منداڵه.
یه‌سنا محه‌مه‌د
سه‌رچاوه: لها TV