کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور کە لە بواری ئەلکترۆنیدا کار دەکات، لە دوایین راپۆرتیدا رایگەیاند: قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەشەی گەورەی بەخۆوە بینیوەو لەچاو ساڵی پاردا 10 هێندە زیادییکردووە. بەپێی راپۆرتەکە بێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتاوەکو کۆتایی مانگی مارس ، قازانجی کۆمپانیاکە گەیشتۆتە 4.8 ملیار دۆلار، لەکاتێکدا ساڵی پار لەهەمانکاتدا تەنها 640 ملیار دۆلار بووە. ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کۆمپانیاکە.
سەرچاوە: سکای نیوز