جۆشوا كیمیچی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن مونشن، وەفاداری خۆی بۆ راهێنەری پێشووی دووپات دەكاتەوە.
ئەم یاریزانە دەڵێت؛ راڵف رانگنیك ئەو راهێنەرەیە زۆری بەسەر منەوە هەیە و خۆم بە قەرزداری ئەو دەزانم، ئەو منی بردە یانەی لایبزیگ، ئەوكاتە لە خولی پلە سێدابووین، لەوێ من لە پاژنەی پێمدا توشی پێكانێكی قورس بووم، بەڵام راڵف هێندە كاتی بەمن دا تا چاك ببمەوە و ببمەوە بە كیمیچ.
هەروەها دەڵێت كاتێكیش چوومە بایرن مونشن، ئەو بوو بە راهێنەری لایبزیگ، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی باشم لەگەڵیدا هەبوو، هەموو یاریزانەكانیشی ستایشی راڵف رانگنیك-یان دەكرد، ئێستاش كە راهێنەری هەڵبژاردەی نەمسایە، من دڵنیام كە كارێكی باش لەگەڵ یاریزانانی ئەو هەڵبژاردەیە دەكات، دڵنیاشم هەڵبژاردەكە لەسەر دەستی ئەم و بە پشتیوانی یاریزانەكانی لەم یۆریەدا ئاستێكی باش پێشكەش دەكەن.
ئەم یاریزانە وەك خۆی دەڵێت رالف رانگنیك ئەو راهێنەرەیە زۆری بەسەر منەوە هەیەو خۆم بە قەرزداری ئەو دەزانم، ئەو منی بردە یانەی لایبزیگ