بەپێی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی یۆرو ستات بێت، 13.26 ملیۆن ژن و پیاو بێکارن و رێژەی بێکاری لە تەواوی ئەوروپادا گەیشتۆتە 6.5 %. ئەم رێژەیەش لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە. بۆ نموونە چیک کەمترین رێژەی بێکاری هەیە و دەگاتە 2.9 % بەڵام ئیسپانیا گەورەترین رێژەی بێکاری هەیە و دەگاتە 11.7 % . گەرچی ئەڵمانیا کە گەورەترین ئابووری یەکێتی ئەوروپایە، رێژەی بێکاری دەگاتە 3.2 % .
سەرچاوە: العربیة نت