(بڕیاره‌ كتێبه‌كانی له‌لایه‌ن خانمی یه‌كه‌می عیراقه‌وه‌ چاپبكرێت)

باخچه‌یه‌ك به‌ناوی (دلێری مه‌لا ئه‌حمه‌د) كرایه‌وه‌

09:45 - 2024-05-09
هەمەرەنگ
169 جار خوێندراوەتەوە

دلێر ئه‌حمه‌د ساڵح، ناسراو به‌ دلێری مه‌لا ئه‌حمه‌د، راگه‌یه‌ندكار بووه‌، ساڵی 1965 له‌دایكبووه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 56 ساڵییدا له‌ 25/7/2021 كۆچی دوایكرد.
كـــوێستان ئه‌وره‌حـــمان خێـــزانی كۆچــكردوو دلێری مــــه‌لا ئه‌حمه‌د لــه‌بــــاره‌ی ژیــاننامــه‌كه‌ی بــه‌ دوالاپـــه‌ڕه‌ی راگـــه‌یاند: به‌هــۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كانییه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا، پێش مردنی ته‌نها وه‌سیه‌تی ئه‌وه‌ بوو كتێبه‌كانی بۆ چاپبكرێت، پێشتر له‌ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كاری كردووه‌، ماوه‌ی 10 ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی كردووه‌ و  خاوه‌نی 22 كتێبه‌، بڕیاریشه‌ كتێبه‌كانی له‌لایه‌ن خانمی یه‌كه‌می عیراقه‌وه‌ چاپبكرێت، كاتێك له‌ راگه‌یاندن ده‌ستبه‌كار بووه‌ ته‌مه‌نی ته‌نها 21 ساڵ بووه‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانه‌وه‌ باخچه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری به‌ناوی (دلێر مه‌لا ئه‌حمه‌د) ناونرا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 5/5/2024 به‌ ئاماده‌بوونی كاك به‌هرۆز لێپرسراوی به‌شی باخچه‌كان و رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و وه‌رزشكاران و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان باخچه‌كه‌ به‌ڕووی خه‌ڵكدا كرایه‌وه‌.
یەسنا محەمەد

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان