وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم، ئاشكرایده‌كات: نزیكه‌ی 3000 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌هۆی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆرمی زانیاری، ناوه‌كانیان له لیستی مووچه‌دا ده‌رده‌كرێت.
ئاریان ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم، له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك مووچه‌خۆری هه‌رێم كه نزیكه 3000 كه‌س ده‌بن و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، به‌هۆی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆرمێكه‌وه، چه‌ند مانگێكه مووچه‌كانیان راگیراوه، كه ئه‌و كه‌سانه پێویسته سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانیاری كه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و كه‌سانه له ژیاندا ماون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و خاوه‌ن پێداویستیانه، ده‌توانن به زووترین كات په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانیانه‌وه بكه‌ن و فۆرمی دیاریكراو پڕبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان بۆ خه‌رج بكرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ناویان له لیستی مووچه‌دا نامێنێت.
عومه‌ر حه‌سه‌ن