سەرەخۆشی سەرۆک بافڵ لە هەڤاڵ شێخ میقداد شێخ بەهادین

07:49 - 2024-05-09
کوردستان
113 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵی بەڕێز شێخ میقداد شێخ بەهادین 

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەینەب نوری فەرەج) خێزانی شەهید شێخ بەهادینی داربەڕوو، دایکی بەڕێزتان و شەهیدی فەرماندە شێخ جەمال گەرمیانیمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان، کەسوکار و بنەماڵە خۆڕاگر و تێکۆشەرەکەتان دەکەم كە خاوەنی مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و تێكۆشانن.

لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان