كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دابڕان لە سلێمانی

09:15 - 2024-05-12
کوردستان
129 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دابڕان

رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 9-10/5، هەشتەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دابڕان و شەشەمینی فێمێنزمی رۆشنگەری بە دروشمی (رۆشنگەری بنەمای دیموكراسییە) لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە رووناكبیر و نووسەر و توێژەر و مامۆستایانی زانكۆ لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەغدا و بەسرە و هەرێمی كوردستان، لەلایەن ناوەندی رۆشنگەری چاودێرەوە بەڕێوەچوو.
لە كۆنفرانسەكەدا، چەندین توێژینەوەی زانستی بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی لە بوارە جیاوازەكانی وەك چەمكی ریفۆرم لە بونیادی فیكری، گۆڕانی كەشوهەوا، پرسی ئاو، پرسی مافەكانی ژنان، پرۆسەی خوێندن و.. هتد، لەلایەن توێژەرانەوە خرانەڕوو و بە تێروتەسەلی گفتوگۆیان لەسەركرا.
 لە كۆتایی كۆنفرانسەكەشدا، چەندین خاڵی لێكتێگەیشتن وەك پێشنیار گەڵاڵەكران، كە بڕیارە دواتر پێشكەشی رای گشتی و حكومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان