قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەبارەی ھەڵبژاردنەوە رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک رێکەوتن لەگەڵ پارتی و ھیچ لایەنێکی تردا نەکراوە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێویستە لە 10ی حوزەیران ھەڵبژاردن بکرێت.
قوباد تاڵەبانی ھیوای خواست ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت، جەختیکردەوە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن یەکێتی رێکەوتنی لەگەڵ پارتی و ھیچ لایەنێکدا نەکردووە.
وتیشی، یەکێتی پابەندە بەئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە 10ی حوزەیران و پێویستە لەو وادەیەدا ھەڵبژاردن بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حزبەکەی ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەو ھەڵبژاردنە کردووە و لیستی کاندیدانی خۆی بۆ ھەر چوار بازنەکە ئامادە کردووە و پێشکەشی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی کردووە.