پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتۆتە قۆناغێكی گرنگ

11:37 - 2024-05-14
وەرزش
165 جار خوێندراوەتەوە
#تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی

تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی هەرچەندە لەم هەفتەیەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عیراقدا یاریی نەکرد و چاوەڕوان بوو، بەڵام هەر لە پلەی یەکەمی گروپەکەیدا ماوەتەوە.
لەم خولەی عیراقدا، یارییەكان گەیشتوونەتە دوا جەولەكان و دوو هەفتەش لە یارییەكانی ماون بكرێن، هەردوو تیپی یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی و دیالە بوونەتە یەكەم و دووەم تیپی قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی خولەكە، ئەو چوار یانەیەش دەركەوتوون كە بوون بە دوا تیپی ریزبەندیی هەردوو گروپەكە و بۆ خولی پلە یەكی یانەكانی عیراق دابەزیون.

پێشمەرگەی سلێمانی
یەكێك لە یانە سەركەوتووەكان بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی ئەم خولە، تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانییە لە گروپی یەكەمدا، 18 یاریی كردووە و خاوەنی 34 خاڵە، ئێستا لەپێش كەرمەی دووەمەوەیە کە ئەمیش 34 خاڵی هەیە،  ناسرییەش سێیەمە و  30 خاڵی هەیە، مەسافی باشووریش 29 خاڵی هەیەو چوارەمە، ئەم سێ تیپەش پاش پێشمەرگە ركابەریی دەكەن بۆ گرتنی پلەی دووەمی گروپەكە و گەیشتن بە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین.
لە گروپی دووەمیشدا یانەی دیالە وەك پێشمەرگە سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كردووە، ئێستا ئەم 17 یاریی كردووەو 34 خاڵی هەیە، رومادی دووەمەو 30 خاڵی هەیەو 18 یاریی كردووە، جۆلان بە 29 سێیەم و  مەسافیش چوارەمە و 27 خاڵی هەیە، ئەمانیش ركابەریی دەكەن لەگەڵ دیالە یەكێكیان بگاتە قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی ئەم خولە.
تیپە دابەزیوەكان
هەرلەم خولەداو لە هەردوو گروپی یانە بەشدارەكاندا، دوا دوو تیپی هەردوو گروپەكە بۆ خولی پلە یەكی یانەكانی عیراق دادەبەزن، سەرەنجامیش پێش كۆتاییهاتنی یارییەكان، لە هەردوو گروپەكەدا، ئەم تیپانە بۆ ئەو خولە دابەزیون:
*گروپی یەكەم-سامەڕا و شەرگات.
*گروپی دووەم-كوفەو دیوانییە.

 

یەكێك لە یانە سەركەوتووەكان بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی ئەم خولە، تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانییە لە گروپی یەكەمدا

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان