خەسرەو گورون
107
راهێنەرانی ئێمە عومەر خەتاب و حەمە بچكۆل بوون، مامۆستا ئازاد وەهاب ئیداریی تیپەكە بوو، هەروەها هەریەكە لە خوالێخۆشبووان (كاك فایەقی قەساب و حەمەی عەبۆل و مامۆستا سەڵاح محەمەد كەریم) و هەروەها سەعدی غەریب و مامۆستا ئیبراهیم قاسم-یش لەگەڵمان هاتبوون بۆ هەولێر
لە ژمارەی پێشووی ئەم زنجیرە باسانەمدا باسی یارییەكی دۆستانەم كرد لەگەڵ تیپی یانەی 1 ی حوزەیرانی شاری كەركوك، ئەم یارییەی تیپەكەمان لە قۆناغی خۆ ئامادە كردندا بوو بۆ بەشدارییكردن لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراقدا بۆ وەرزی 1990-1991.
ئەو یارییە دۆستانەیە رۆژی 26/10/1990 لە كەركوك و لە یاریگای شەریكەی نەوتی ئەو شارە كردمان، یارییەكەش بە یەكسان بوونی هەردوولامان 1-1 كۆتاییهات، ئیتر تیپەكەمان مەشق و راهێنانەكانی بەردەوام بوون بۆ بەشدارییكردن لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراق.
بۆ ئەو وەرزەی خولی پلە دووی یانەكانی عیراق، سەرجەم یانە بەشدارەكان بەسەر چوار گروپ یان ناوچەدا دابەشكرابوون، لە هەر گروپێك یەكەم و دووەمی ریزبەندیی كۆتایی دەگەیشتنە قۆناغی دووەمی یارییەكانی خولەكە، ئێمە وەك یانەی سلێمانی لە گروپ یان ناوچەی باكووری عیراقدا بووین و تیپەكانی ئەم یانانە بەشداربوون (سلێمانی، 1 ی حوزەیران و سەورەی كەركوك، برایەتی هەولێر و موسڵ).
یەكەم یاریی ئێمە لەم گروپەدا رۆژی 9/11/1990 لە یاریگای هەولێر بەرامبەر تیپی یانەی برایەتی بوو، یانەی برایەتی تازە دامەزرابوو، لەبەر ئەوە یارییەكە هاندەرێكی مام ناوەند ئامادەی بوون، تیمێكی ناوبژیوانی لەشاری كەركوكەوە هاتبوون بۆ بەڕێوەبردنی یارییەكە.
راهێنەرانی ئێمە عومەر خەتاب و حەمە بچكۆل بوون، مامۆستا ئازاد وەهاب ئیداریی تیپەكە بوو، هەروەها هەریەكە لە خوالێخۆشبووان (كاك فایەقی قەساب و حەمەی عەبۆل و مامۆستا سەڵاح محەمەد كەریم) و هەروەها سەعدی غەریب و مامۆستا ئیبراهیم قاسم-یش لەگەڵمان هاتبوون بۆ هەولێر، ئێمە درێسەكانمان سپی و ئەوانیش سوور بوو، بە پێكهاتەی 4-4-2 یاریمان كرد و پێكهاتەی سەرەكی تیپەكەشمان بۆ ئەم یارییە بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵپارێز: رەفیق عەلی.
*بەرگری: خەسرەو گورون-كاپتنی تیپ، هادی كەریم، نەوزاد مستەفا، ئامانج سەید برایم.
*ناوەند: محەمەد عەبدوڵڵا –حەمەی هەڵەبجە، ئاسۆ قەلە، یاسین، ئالان قادر.
*هێرشبەر: حەمەی كەریم و بەختیار رەشید.
، هەردوو راهێنەریش ئەم گۆڕانكارییانەیان كرد:
*كاژاو كەمال بۆ شوێنی یاسین.
* داخل جەبار بۆ شوێنی ئامانج.
*ئالان محەمەد بۆ شوێنی ئالان قادر.
ئەم یاریزانانەش یەدەك بوون:ئومێدی شێخ حسێن، ئارام عەبدولكەریم-گۆڵچی، تەنیا حەسەن تەنیا.
گۆڵی بردنەوەی ئێمە حەمەی كەریم لەدەقیقەی 71 ی یارییەكەدا كردی، بەوەش ئێمە یەكەم دوو خاڵی ئەم خولەمان تۆمار كرد، یاریی دووەمیشمان رۆژی 16/11/1990 لەیاریگای خۆماندا لەگەڵ تیپی یانەی 1 ی حوزەیران بوو، لە ژمارەی ئایندەدا باسی ئەم یارییەش دەكەم كە 0-2 دۆڕاین.