سنووری شارەوانییەكانی بۆ فراوان دەكرێت..

״هەموو شارەوانییەكانمان راسپاردووە زەوی پێویست ئامادەبكەن״

12:55 - 2024-05-15
کوردستان
99 جار خوێندراوەتەوە
# وەزارەتی شارەوانی پێداگرە لەسەر بڕیارەکە

ئازاد ئیبراهیم

یەكێك لە پرسە گەرمەكانی رۆژ دابەشكردنی زەوییە بەسەر فەرمانبەراندا،  بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار و رێنمایی نوێ دەرچووە،  بەڕێوەبەری شارەوانییەكانی گەرمیانیش دەڵێت «ئەم بابەتە دەنگۆ نییە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە، وەزارەتی شارەوانییش بڕیارەكەی گشتاندن پێكردووە بۆ ئێمە»
بەرزان كەریم بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: ئێمە هەموو سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان كە دەكەوێتە سنووری ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رامانسپاردوون كە زەوی پێویست ئامادەبكەن ئەگەر لەبەردەستدایە و دەستبكرێت بە ئیفرازكردنی زەوییەكان، ئەگەر لە بەردەستیشدا نییە دەستبكرێت بە فراوانكردنی سنووری شارەوانییەكانیان، ئەوەش واتە سنووری شارەوانییەكان فراوان بكەن لەسەر نەخشە، تا ئێمەش تەوسییەی وەزارەتی شارەوانی بكەین، ئەوانیش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بكەن.
سەبارەت بە كارپێكردنی بڕیارەكەش وتی: ئەم بابەتە دەنگۆ نییە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە، وەزارەتی شارەوانیش بڕیارەكەی گشتاندن پێكردووە بۆ ئێمە، چەند كۆبوونەوەیەك كراوە و وەزارەتی شارەوانی زۆر پێداگرە لەسەر بڕیارەكە و رایگەیاندووە دەستبكەن بە فراوانكردنی شارەوانییەكانتان و زەوی پێویست ئامادەبكەن، ئەگەر زەوی پێویستیش لەبەردەستدانییە، دەتوانن ژمارەی ئەو پارچە زەوییانەی كە نزیكە لە شارەوانییەوە سەربە وەزارەتی كشتوكاڵە راستەوخۆ بۆمان بنێرن و بۆئەوەی ئێمەش ئیجرائاتی خێرای لەسەر بكەین و بینێرین بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەوانیش ئیجرائاتی كوژاندنەوەی بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان