هزری ئارکۆن هەوڵی نەهێشتنی جیاکاریی شارستانییەتەکان دەدات

10:27 - 2024-05-16
کەلتور
132 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵەر و مێژوونووس و بیرمەندی جەزایریی ئارکۆن،ساڵی 1928 لە شارۆچکەی تاوریرت نمیمون (ئاس ینی) لە ناوچەی خێڵە گەورە ئەمازیغییەکانی جەزایر لەدایکبووە.لەگەڵ خانەوادەکەی کۆچیان کردووە بۆ عین الاربعاء (ویلایەتی عەین تموشنت) و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندیی لە وەهران خوێندووە.دەستپێکی خوێندنی زانکۆی لە کۆلێژی فەلسەفە بووە لە جەزایر  و دواتر لە زانکۆی سۆربۆن تەواوی کردووە.هزری ئاراکۆن بەوە دەناسرێتەوە کە هەوڵی نەهێشتنی جیاکاریی لە نێوان شارستانییەتی خۆرهەڵاتی و خۆرئاوایی دەدا، کە هەموو خراپییەکان بدرێتە پاڵ لایەکیان و لایەکەی تریانی لێ بێبەریبەری بکرێت،.بەڵکو هەوڵی تێگەیشتن لە شارستانییەتەکان بدرێت بەبێ ئەوەی وادابنرێت یەکێکیان شێوەیەکی نامۆیە لەوی تریان.
رەخنەش لەو رۆژهەڵاتناسییە دەگرێت کە لەسەر ئەم بیرکردنەوانە بنیادنرابێت:
1 - لابردنی پیرۆز سەیرکردنی قورئان، مامەڵەکردن لەگەڵ قورئان وەک هێنراوێکی مرۆڤ
2 - پیاوێکی تەواو عیلمانی
3 - گومان کردن لە رێژەی دەقە ئەسڵییەکانی ئیسلام (قورئان و سونەت)
ساڵی 1968 کە دکتۆرای لە فەلسەفەدا بەدەستهێنا،  محەمەد ئارکۆن وەک مامۆستای مێژووی فیکری ئیسلامی و فەلسەفە لە زانکۆی سۆربۆن دامەزرا.ساڵانی 1986-1987 لە بەرلین وەک لێکۆڵەری یاریدەدەر کاریکرد،لەساڵی 1993 وە ئەندامی ئەنجومەنی دەستەی بەڕێوەبردنی پەیمانگەکانی خوێندنی ئیسلامییە لە لەندەن.
ئا: گوڵەباخ

بابەتە پەیوەندیدارەکان