لیوا عەممار بۆ كوردستانی نوێ: ئۆتۆمبێلەکانی بەغدا تابلۆ نوێیەكان دەبەستن

11:48 - 2024-05-16
کوردستان
172 جار خوێندراوەتەوە
لیوا عەممار

ئیدریس جەبار

لیوا عەممار وەلید لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستانی نوێ‌، رایگەیاند: لە داهاتوویەكی نزیكدا، تابلۆی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەبەسترێت.
لیوا عەممار، راشیگەیاند: تەنها لە بەغدا بەنزیكەیی چوار ملیۆن ئۆتۆمبێل هەیە و پرۆسەی پێدانی تابلۆی نوێ كاتێكی زۆری دەوێت، وتیشی: هەندێك ئاستەنگ هەن لەلایەن كۆمپانیاكەوە كە بوونەتە لەمپەر لەبەردەم بەڕێوەچوونی كارەكاندا، بەڵام بەمنزیكانە دەست بە جێگیركردن و بەستنی تابلۆ نوێیەكان دەكرێت لە بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراقدا، بەوەش هەموو عیراق یەك جۆر تابلۆی دەبێت و تابلۆ نایاساییەكان نامێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان