|
له‌م رۆژانه‌دا رۆماننووسی به‌ناوبانگی
پیرۆیی (ماریۆ بارگاس یۆسا)، ویسامی هونه‌رو
ئه‌ده‌بیاتی فه‌ره‌نسیی-به پله‌ی سوارچاك-ی
پیَبه‌خشرا، وه‌كو ریَزلیَنانیَك بۆ كاره
ئه‌ده‌بییه‌كان و په‌یوه‌ندیی نووسه‌ر به
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاییه‌وه. ئاهه‌نگی
به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه له باره‌گای نیَردراوی
فه‌ره‌نسی له ریَكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك
به‌رِیَوه‌چوو. له میانه‌ی وته‌یه‌كیدا
باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (جین مۆریس) باسی
له‌و په‌یوه‌ندییانه‌كرد كه ماریۆ بارگاس
یۆسا به فه‌ره‌نساوه ده‌به‌ستیَته‌وه،
وه‌كو كاركردنی له ئاژانسی فرانس پریَس و
رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها
باسی سه‌ره‌تاكانی بارگاس-ی كرد كه چۆن بۆ
یه‌كه‌مجار ساڵی 1957 چۆته پاریس بۆ
وه‌رگرتنی خه‌ڵاتیَك كه له ئه‌نجامی
به‌شداریكردنی له پیَشبرِكیَیه‌كی چیرۆكدا
به‌ده‌ستیهیَنابوو، كه گۆڤاریَكی فه‌ره‌نسی
ریَكیخستبوو، باس له‌وه‌ش كرا كه بارگاس
هه‌میشه ئه‌ده‌ب وه‌كو چه‌كیَك سه‌یرده‌كات
بۆ به‌ده‌ستهیَنانی ئازادی.
ماریۆ بارگاس یۆسا ساڵی 1936 له‌دایكبووه،
نووسه‌رو رۆماننووس و رۆژنامه‌نووسیشه، له
ژیانیدا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهیَناوه،
له‌وانه خه‌ڵاتی میر ئه‌ستۆریاس ساڵی 1986،
خه‌ڵاتی بلانیتا 1993، خه‌ڵاتی سیَرڤانتس
1994. |