|
زۆزك قه‌ره‌داغى
زۆرجار وتوویَژ له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى
پیَشنه‌كه‌وتنى موزیك و گۆرانى كوردى ده‌كه‌ین
و ئه‌گه‌رو قه‌یرانه‌كان ده‌خه‌ینه‌رِوو،
ئه‌شیَت زۆریَك له كیَشه‌و قه‌یرانه‌كان له
خۆمانه‌وه ده‌ست پیَبكات و له دوا
كایه‌كانیدا ده‌وڵه‌ت و حیزب و رِیَكخراوه‌كان
هۆكارى لاوازبوونى هونه‌ر بن، چون گه‌ر
ئیَمه‌ى هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆست به
به‌رنامه‌یه‌كى پسپۆرِ ئامیَزه‌وه كار بۆ
هونه‌ره‌كه‌مان بكه‌ین، هه‌رگیز لاوازیى له
به‌رهه‌مه تازه‌كاندا نابینریَت. ئه‌گه‌ر
ئاورِیَك له هونه‌رى پیَش رِاپه‌رِینى 1991
بده‌ینه‌وه كه ئیستیَكه وه‌كو ئه‌زمونیَكى
دره‌وشاوه باسى لیَده‌كریَت، به‌ڵام له
رِاستیدا ئه‌و جوانى و دره‌وشاوه‌ییه بۆ
سه‌رده‌مى خۆى بووه و به یادگاریه‌كى پرِ
له كوردانه و شۆرِشگیَرِیانه سه‌رجه‌م
به‌رهه‌مه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگیَنین، ئه‌گینا
له‌و سه‌رده‌مه‌شدا له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مى
جوان و ده‌نگى خۆشدا، ئه‌وه‌نده‌ش كارى بىَ
سه‌نگین هه‌بوون، ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به
سه‌ده‌ى رِابردووى دواى رِاپه‌رِینه‌وه
رِه‌وتى موزیك و گۆرانى جگه له
دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌زموونى پیَشوو به
نارِاسته‌وخۆ، دروست بوونى كۆمه‌ڵه گروپ و
تیپیَكى جیاواز، هه‌ڵبه‌ته وه‌ك ئامیَر
به‌ندى، چون له رِابردوودا هه‌ندیَك له
ئامیَر و موزیكژه‌ن له ناو تیپدا هیچ
وه‌زیفه‌یه‌كى هونه‌رییان نه‌بووه و له
رِووى زانستى موزیكه‌وه گرنگیه‌كى ئه‌وتۆیان
نه‌بووه، هه‌ر ئه‌وه نه‌بیَت كه ژماره‌ى
ژه‌نیاره‌كان زۆر بوون، ئه‌وكات هه‌ر كه‌سیَك
كه‌م تا زۆر فیَرى موزیكژه‌نین بوبیَت چۆته
ناو یه‌كیَك له‌و گروپانه‌وه، به‌ڵام دواتر
تا ئیَستا به‌رده‌وام نه‌بوون و له‌سه‌رخۆ
وازیان له موزیك هیَناوه. ئه‌گه‌رى زۆریَك
له كیَشه هه‌نوكه‌ییه‌كانى رِابردوو له
نه‌بوونى پسپۆرِیه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه
ئیَستاشى له‌سه‌ر بیَت، زۆر گرنگه
هونه‌رمه‌ند له خودى خۆیه‌وه
یه‌كلابیَته‌وه بۆ به‌هره و توانا و حه‌زى
خۆى له ناو ئه‌و هونه‌ره‌ى كه بووه به ماڵ
به‌سه‌ریه‌وه‌و دواتر ناتوانیَت هونه‌رو
كاریَكى تر بۆخۆى هه‌ڵبژیَریَت. له‌رِاستیدا
ئیَمه زۆرجار باس له (داهیَنان) ده‌كه‌ین،
داهیَنان و ئه‌فراندن له دواى
یه‌كلابوونه‌وه‌ى پسپۆرِیى دیَته ئاراوه،
به‌وجۆره‌ى من وه‌ك موزیسیانیَك سه‌رقاڵى
هه‌موو به‌شه‌كانى ناو موزیك و گۆرانى نه‌بم
وه‌ك (موزیكژه‌نین، موزیكدانان، رِابه‌ریى -
مایسترۆ، مامۆستاى موزیك، رِه‌خنه‌گر،
ئه‌ندازیارى ده‌نگ و...) دواجار له هیچیاندا
داهیَنان ناكه‌م و بگره ده‌بمه هۆى
دواكه‌وتنى فه‌رهه‌نگى هونه‌ریى شار‌و
ناوچه‌كه‌ش و هه‌موو كوردستان، له وڵاتانى
دنیادا هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ى سه‌ره‌وه له
ناو موزیكدا پسپۆرِى خۆى هه‌یه، هیچ
هونه‌رمه‌ندیَك له دوو به‌شدا كار ناكات،
ئیَمه‌ى كورد كه شتى وا ده‌بینین ته‌واو دۆش
داده‌میَنین و برِواناكه‌ین، ئه‌مه‌ش له
پیَناو پیَشخستنى هه‌موو به‌شه‌كاندایه،
بۆیه ئیَستا كه ده‌بینین له دنیادا هه‌ركام
له‌و به‌شانه بوونه‌ته رِیَچكه‌یه‌كى
ئه‌رشیفى و زانستى پیَویست. بۆ نمونه له
ئیَراندا له سه‌روو هه‌موو ئه‌و
پسپۆرِیانه‌وه پسپۆرِى تایپیَستى نۆته‌ى
موزیك هه‌ن كه هونه‌رمه‌ندن و له‌و بوارانه‌ى
دیكه‌دا توانایان نه‌بووه، به‌ڵام
ئاوانوسیَكى به‌تواناى موزیكن، هونه‌رمه‌ندانى
ئاهه‌نگساز پارتیتۆر و دانراوه‌كانیان
ئه‌ده‌نه ئه‌م هونه‌رمه‌نده تایپیَستانه بۆ
تایپ كردنى نۆته‌كانیان چون به‌رنامه‌كانى
نۆته نوسین و موزیكى كۆمپیوته‌ر
كه‌سانگه‌لیَك ده‌توانن پسپۆرِیى تیا به‌ده‌ست
بهیَنن كه له موزیك و نۆته‌ى موزیك بزانن.
ته‌نانه‌ت له شارى ڤیه‌ننا هونه‌ر به گشتى و
موزیك به‌تایبه‌تى بۆته پیشه‌ى سه‌ره‌كییان،
ئه‌وه‌ى كه موزیكى هه‌ڵبژاردبیَت به هه‌موو
جۆریَك به‌رده‌وام ده‌بیَت، ئه‌وه‌ى له هیچ
كام له‌و بوارانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا توانای نییه
یاخود مامناوه‌ندییه، به‌و جۆره‌ى له ئاستى
ئه‌و هه‌موو باشه و زۆرباشانه‌دا نییه، كارى
رِۆژانه‌ى بریتیه له رِیَنمایى كردنى خه‌ڵك
و گه‌شتیارانى تایبه‌ت كه بۆ بلیت و پۆسته‌ر
و زانیارى و شویَنى كۆنسیَرته‌كان
ده‌گه‌رِیَت. سه‌رنجم داوه هه‌ر زۆر پرسیاریش
بكه‌یت له‌و هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر
موزیكژه‌نه‌كان و كۆمپۆزیتۆره‌كان زانیارى
ته‌واوى هه‌یه و میَژووى ئه‌و كارانه‌ش
ده‌زانیَت، ئه‌مانه‌ش هه‌ر به هونه‌رمه‌ند
بانگ ده‌كریَن و به جلى تایبه‌تى باروكى و
كلاسیكیه‌وه له سه‌نته‌رى شارى ڤیه‌ننا و
نزیك هۆڵه‌كانى كۆنسیَرت ده‌بینریَن. ئه‌گه‌ر
ئاورِیَك له میَژووى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م
بده‌ینه‌وه له رِووسیا، موزیسیانانى
یه‌كگرتوو توانییان موزیكى ئۆركیَستراى
سیمفۆنى بكه‌نه پیشه‌و توانییان له‌و
قۆناغه‌دا رِاپه‌رِینى موزیكى ئه‌نجام بده‌ن،
مۆركى موزیك و كه‌له‌پورى رِووسى بكه‌نه
زانستیَك كه دواتر وڵاتانى ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا سودیان لىَ وه‌رگرن، بۆنمونه
كۆمه‌ڵه‌ى پیَنج ئاهه‌نگسازه‌كه دروست بوو،
كه بریتین له (گلینكا، رِیمسكى - كۆرساكۆڤ،
بالاكیرڤ، بۆرۆدین، چایكۆفسكى) كه له
دواییدا ژماره‌یان زۆر زیادى كرد، ئه‌م
كۆمه‌ڵه‌یه پیشه‌یان پاراستنى میلۆدى
كه‌له‌پورى رِووسى بوو و دارِشتنیان له
قاڵبه‌كانى موزیكى ئۆركیَسترا و سیمفۆنیدا،
دواتر هه‌ر ئاهه‌نگسازیَك دروست ده‌بوو
په‌یوه‌ندى ده‌كرد به‌م كۆمه‌ڵه
سه‌ربه‌خۆیه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتداران
ئه‌م هه‌وڵانه‌ى به پرِۆسه‌یه‌كى ئه‌وتۆ
نه‌ده‌زانى، به‌ڵام دواجار سه‌لماندن و
یه‌كبوونى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ملى ده‌سه‌ڵات و
حكومه‌تى كه‌چ كرد، تا ئیَستا ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌یه ماوه، واتا نزیكه‌ى سىَ
سه‌ده‌یه به‌رده‌وامه له خزمه‌تى
فه‌رهه‌نگى نه‌ته‌وه‌یى. لیَره‌دا خاڵیَكى
گرنگ دیَته پیَشه‌وه، ئه‌م رِاپه‌رِینه
هونه‌ریه‌ى رِووسیا هه‌موو جیهانى هه‌ژاند،
هه‌موو لایه‌نه هونه‌ریه‌كانیان وه‌ك
پرِۆگرام چه‌سپاند، بۆئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م
نه‌ته‌وه‌كانى دنیا سودى لیَوه‌ربگرن بۆ
خزمه‌تى هونه‌ره‌كه‌یان. ئیَمه‌ش وه‌ك
نه‌ته‌وه‌ى كورد ئه‌توانین ئه‌وكاره بكه‌ین و
سود له‌و بنه‌ما ستانداردانه وه‌ربگرین،
رِووسیا سه‌ره‌تا شۆرِشى كه‌له‌پوریان ئه‌نجام
دا كه ئیَمه ده‌توانین له‌و سه‌ره‌تایه‌وه
ده‌ست پیَ بكه‌ین كه بریتیه له تۆماركردنى
گۆرانییه كه‌له‌پورییه‌كان له لادیَكانى
كوردستان، دواتر ده‌خریَته سه‌ر سیدى،
نۆته‌كه‌ى ده‌نوسریَته‌وه، كه‌م و زیاده‌كانى
چاك ده‌كریَت، ئه‌كریَت به به‌رگیَكى نوىَ
تۆماربكریَته‌وه، ئه‌م سه‌ره‌تایانه به‌ره‌و
لوتكه‌ى گه‌وره‌مان ده‌بات، به مه‌رجیَك
كاره‌كان به پسپۆرِى بكه‌ین و هه‌ر یه‌كه
هه‌موو كایه‌كان ئه‌زموون نه‌كات. ئه‌م
پرِۆسه‌یه خزمه‌ته به كه‌سیَتى هونه‌رمه‌ند
و نه‌ته‌وه‌ى كورد و قایمكردنى پیَگه‌ى سیاسى
و نه‌ته‌وه‌یی و هونه‌ریى. له كۆتاییدا
ده‌ڵیَم گه‌ر ئیَمه به لایه‌نى كه‌مه‌وه
له‌سه‌دا په‌نجاى ئه‌م بوارانه‌ى ناو موزیك و
هونه‌ر به گشتى بكه‌ینه پسپۆرِیى و پیشه،
ئایا ده‌وڵه‌ت و حزب و رِیَكخراو
پیَویستیه‌كان جیَبه‌جىَ ناكه‌ن؟ خۆ ئه‌گه‌ر
نه‌شبیَت و هونه‌رمه‌ندان به یه‌كگرتویى كار
بۆ به‌رنامه‌یه‌كى پسپۆرِیى له‌م شیَوه‌یه
بكه‌نه‌وه، هه‌نگاو به هه‌نگاو ئارِاسته‌ى
حكومه‌ت به‌و پیَیه ده‌بیَت له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌نداندا، خۆ ئه‌و كاره جوانانه‌ى كه
له پیَش رِاپه‌رِینى سه‌ده‌ى رِابردووه‌وه
كراون حكومه‌تى به‌عس رِیَگه‌ى بۆ خۆش
نه‌كردوون و بگره ده‌رگاكانیشى به‌سه‌ردا
داخستوون، به‌ڵام به برِیاریَكى
یه‌كانگیره‌وه ئه‌و به‌رهه‌مه جوانانانه‌یان
داوه‌ته كه‌ناره‌وه، هه‌رگیز جوانیى هونه‌ر
له هونه‌رمه‌نده‌وه هه‌ڵده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ
ده‌سه‌ڵاتداران، به پیَچه‌وانه‌وه
ده‌سه‌ڵاتداران ناتوانن سیسته‌مى هونه‌ریت بۆ
دابرِیَژن، بۆیه من بۆخۆم جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه هونه‌ر و
به‌رنامه‌رِیَژى بۆ كردن به پیشه‌ى كارى
موزیسیانانه نه‌ك سیاسه‌تمه‌داران. |