|
د. عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم
و/ عیسا چیایی
به تیَرِوانینیَكی ورد‌و بابه‌تیانه بۆ ئه‌و
پایه سه‌ره‌كیانه‌ی كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و
كه‌سی (دریَدا)ی له‌سه‌روه‌ستاوه ئه‌وه‌مان
بۆ ده‌رده‌كه‌ویَ كه شته‌كه له‌رِاستیدا
چالاكی و خویَندنه‌وه‌یه‌كی فراوان و قووڵه
نه‌ك ته‌نها بۆ (میرلۆبۆنتی)و (هۆسره‌ل) و
(هایدگه‌ر)، به‌ڵكو بۆ هه‌موو رِیَكخراوه‌كانی
فیكری ئه‌وروپی به دریَژایی ئه‌و میَژووه
دوورودریَژه‌و رِه‌مزه گرنگ و قۆناغه
سه‌ره‌كییه‌كانی و ئه‌م خویَندنه‌وه‌یه
تازه‌ش، وای برِیاردابوو كه ئه‌و رِیَكخراوه
فیكرییه رِۆژئاواییه‌ی كه هیَنده فراوان
بوَته‌وه نه‌ك هه‌ر فه‌لسه‌فه، به‌ڵكو
میَژوو و ئه‌نسرۆپۆلۆجیا وكۆمه‌ڵزانی
وده‌روونزانی و بیری سیاسیشی گرته‌وه، ئه‌م
(رِیَكخراوه فكریه رِۆژئاوایی)ه بارمته‌ی
میتافیزیكیا بوو،ئه‌و میتافیزیكیایه‌ی كه
گه‌یشته ئه‌نجامیَكی زۆر گرنگ و مه‌ترسی دار
نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی فیكری ( په‌تی/ مجرد)،
به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ژیاریی و رِامیاری و
ئابووری و نه‌ژادیش، چونكه ئه‌و (تاك) له‌بری
(فره‌یی) (وه‌ك یه‌كیی) له‌بری (جیاوازی) و
(رِۆحی) له‌بری (مه‌تریاڵ)و (هه‌میشه‌یی)
له‌بری (زه‌مه‌ن)و (رِاسته‌خۆیی) له‌بری
(هه‌ڵپه‌ساردن) چه‌سپاندبوو. له هه‌موویشیان
گرنگتر به‌لای (دریَدا)وه ئاخاوتن بوو له‌بری
نووسین. ئه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه چی بوون له‌پای
ئه‌م هه‌مووه‌وه به‌ده‌ستهاتن..؟ ئه‌و هۆكارو
ئامرازانه‌ی كه میتافیزیكیای ئاماده‌بوون
چه‌سپاندبووی و له‌میَژوویه‌كدا به‌سه‌ریه‌كدا
كه وتبوون و له‌فیكری سیاسی ئه‌وروپی
ئیَستادا به‌رجه‌سته‌بوون و ئه‌و رِژیَمه
سیاسیه‌یان به‌رهه‌م هیَنا كه
ناوه‌ندیَتیه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی دابین كرد‌و
ئیتر ئه‌وروپا وا ده‌ستی پیَكرد كه ئه‌و
ناوه‌ندیَكی ژیاریی و ئابووریی و فیكریی و
رِامیاری و سه‌ربازییه كه رِازی نییه كه‌س
كیَبه‌ركیَی له‌گه‌ڵدا بكا‌و بۆ ئه‌وه‌ی
ناوه‌نده ژیاریه‌كانی تر به‌شیَوه‌یه‌كی
رِاسته‌خۆ یان نارِاسته‌وخۆ بخاته ژیَر
كۆنترۆڵ و هه‌ژموونی خۆیه‌وه، بوو به خاوه‌ن
هۆكاره‌كانی سه‌ربازی و رِاگه‌یاندن و
زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونی و ئابووری و
خۆش كرد، خۆی به‌و نموونه باڵایه دانا كه
پیَویسته چاوی لیَبكریَ، ئه‌م رِژیَمه
ئاماده‌یی و به‌رزیَتییه‌كی سه‌ركوتكه‌ری
سه‌پاندو كاریكرد، به به‌كارهیَنانی هیَزی
سه‌ربازی كه هه‌ندیَجار خۆی له غه‌زوه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیدا ده‌بینیه‌وه بۆ
تیَكدانی هه‌ر هه‌وڵدانیَكی تازه بۆ
دامه‌زراندنی هه‌ر ناوه‌ندیَكی شارستانیی
به‌دیل/ ئه‌ڵته‌رناتیڤ، له‌هه‌ندیَ شویَنی
تریشدا، داهیَنانی رِۆحی ملكه‌چكردن به‌هۆی
دۆزینه‌وه‌ی رِژیَمیَكی ئابووری جیهانییه‌وه،
ئه‌مه جگه له ده‌سته‌به‌ركردنی رِژیَمیَكی
رِاگه‌یاندنی پیَشكه‌وتوو چه‌ند ناوه‌ندیَكی
راگه‌یاندنی پیَشكه‌وتوو كه بتوانیَ
زانیارییه‌كان به‌گویَره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی
دیاریكراو لیَكبداته‌وه. بۆ دروشمیَكی
دیاریكراویش دووباره دایانبرِیَژیَته‌وه،
پاشان به‌شیَوه‌یه‌ك كه بگونجیَ له‌گه‌ڵ
رِیَكخراوی ژیاریی ئه‌وروپیدا بڵاویان
بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌فسانه‌ی پیاوی سپی
داهیَنا كه له كرداری بیری رِۆژئاواییدا
سه‌ركه‌وتووتر ده‌رده‌كه‌وت و به‌باشتر بینینی
بوونیاده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
له‌نموونه‌ی شویَنه‌كانی تر‌و به‌هۆی ئیستیشراق
یان ته‌بشیر ورِاگه‌یاندن وویَنه‌گرتنی
به‌روبوومه ئابووری و فیكریه‌كان و جۆریَكی
تایبه‌تیی ژیانه‌وه. ئه‌م فیكرانه یان
هه‌ندیَكیان گشتاند و له‌گه‌ڵیشیدا
ماندووبوونیَكی پوخت هه‌بوو بۆ
هه‌ڵگه‌رِانه‌وه‌ی شارستانیه ئه‌سڵیه‌كان و
دانانیان له بازنه‌یه‌كی خیَڵه‌كیدا یان
دابه‌شكردنی هیَزه مرۆیی و رِۆحییه‌كانیان
یان سه‌پاندنی نمونه‌ی رِۆژئاوا به‌سه‌ریاندا.
به‌هه‌رشیَوه‌یه‌ك بیَت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به
سووربوونی له‌سه‌ر فره‌یی و جیاوازیی و
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئاماده‌یی و به‌رزیَتیی
ده‌یه‌ویَ ئه‌و نموونه ئاماده‌گیانه
تیَكوپیَك بدات كه ژیاریی ئه‌وروپی له‌سه‌ر
وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش رِیَگا بۆئه‌وه خۆشده‌كات
كه ئه‌ڵته‌رناتیڤی ژیاریی و فیكریی و
فه‌لسه‌فیی په‌یدا ببـیَ كه له‌رِیَكخستن و
دروشمه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه
میتافیزیقیای رِۆژئاوا دایهیَناوه جیاوازه،
بۆیه هیچ نامۆنییه كه (ژاپۆنییه‌كان) گویَ
بده‌نه ده‌ره‌نجامه‌كانی (دریَدا)، چونكه
ئه‌وه جگه له‌په‌یدابوونی چه‌ند هۆكاریَكی
تری گرنگ له ژاپۆندا رِیَگا بۆ جیابوونه‌وه
له ئه‌وروپاو له قۆناغیَكی تریشدا
گواستنه‌وه بۆ جیَگایه‌كی ئه‌ڵته‌رناتیڤی
ئابووری و فیكری خۆشده‌كات و هتد.. به‌ڵام
ئه‌مه هه‌رگیز ئه‌وه ناگه‌یه‌نیَ كه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه رِه‌نگه ببیَته
به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی، چونكه دروشمه‌كانی
دیارن ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رِژیَمه
فه‌لسه‌فیه‌كان و پشكنینیانه به‌رِوونی، كه
ئه‌وه‌ش هیَزیَكی تایبه‌تی پیَده‌به‌خشیَ،
له‌به‌رئه‌وه‌ش عه‌ده‌میه‌كی داخراو نییه،
به‌ڵكو كراوه‌یه‌و جیَگاكانی ئاماده‌گیی
دیاریده‌كات و ده‌خوازیَ تیَكیان بدا‌و
دووباره بنیاتیان بنیَته‌وه. ئه‌مه له‌سه‌ر
ئاستی فیكری گشتی، به‌ڵام له‌وه‌ی كه تایبه‌ت
بیَ به ئه‌ده‌ب كه ته‌نها یه‌كیَكه له
كیَڵگه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، چونكه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه شۆرِشیَكه به‌سه‌ر
رِیَرِه‌وه باوه‌كانداو شۆرِشیَكیشه به‌سه‌ر
وه‌سفگه‌ریی بونیه‌ویدا و ئه‌گه‌ریش
بوونیادگه‌ری دۆزینه‌وه‌كانی رِیَرِه‌وه
تازه‌كانی پیَش خۆی هه‌رس كردبیَت ئه‌واتیَشی
په‌رِاندوون پیَوانه‌كانی تیَپه‌رِاندون تا
ده‌گاته تیَرِامان، چونكه كاری ئه‌و
به‌رزكردنه‌وه‌ی پایه‌ی فره‌یی و جیاوازییه
له ماناكاندا. ئه‌مه‌ش هیَزیَكی تایبه‌تی
ده‌به‌خشیَته گووتاره‌كان، چونكه
به‌مه‌رامیَكی دیاری كرا‌و له نزیكبوونه‌وه
ئازادیان ده‌كات، به‌وه‌ش زمان ده‌بیَته
مه‌داری چه‌ند ئاسۆیه‌كی فره‌ئاماژه و
ئاره‌زووی خویَنه‌ریش بۆ زمان ده‌كریَته‌وه‌و
به‌دوای شته ونبووه‌كاندا گه‌رِان
ده‌ستپیَده‌كات، به‌بیَ عه‌شقیَكی
رِاسته‌قینه‌ی ده‌ق، زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو
ده‌سته‌به‌رنابیَ بۆ خۆیَندنه‌وه، كه‌واته
ده‌بیَ ئاره‌زوو و به‌شداریكردنیَك درووست بیَ
له نیَوان خویَنه‌رو ده‌قداو ئه‌مه‌ش ئه‌و
له‌زه‌ته رِاسته‌قینه‌یه‌یه كه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ویستی به‌ده‌ستی بیَنیَ له
پیَشنیار كردنیدا بۆ خویَندنه‌وه‌یه‌كی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گوتاره به‌شه‌ریه‌كان.
ژیَده‌ر: (التفكیك..اێول والمقولات)-عبدالله
ابراهیم- عیون المقالات الگبعه الاولى /
النجاح الجدیده.. 1990 /417 ێ(89/93) |