|
عه‌تا قه‌ره‌داخی
به‌شی سیَیه‌م
(6)
حه‌لاَڵكردنی سه‌ربرِینی ده‌یان په‌یڤی
عه‌شیره‌ته‌كه‌م/ پڤكردن له‌و بڵقانه‌ی كه
هاورِیَكانم بۆیان ده‌ناردم/ به‌ستنه‌وه‌ی
گرفته‌كانم به گرفته ئه‌به‌دییه‌كانی
میتافیزیكناسان و/ پیَكه‌نینیَكى شه‌یتانانه‌ی
به‌رده‌م كه‌شكۆڵه بیَسووده‌كانی میرزاكان.
شاعیر له رووی به ئاگاییه‌وه بیَت یان له
رووی بیَ ئاگاییه‌وه، كۆمه‌ڵیَ ویَنه‌و
كۆمه‌ڵیَ رسته فرِیَده‌داته ناو
ده‌قه‌كه‌یه‌وه كه وه‌كو پیَشتر گوتمان نه
ده‌وریَكی ئه‌وتۆیان هه‌یه له
به‌رهه‌مهیَنانی جیهانبینی ده‌قه‌كه‌دا نه
له رووی به‌رهه‌مهیَنانی شیعریَته‌وه
كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان هه‌یه، به‌ڵكو
ده‌توانین بڵیَین هه‌ندیَجار مه‌سه‌له‌ی
فرِیَدانی ویَنه به دوای ویَنه‌دا له شیعری
كوردیدا وه‌كو مۆدیَلی لیَهاتووه. كه
ئه‌وه‌ش دوو لیَكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كریَت:
یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌شیَ به‌رهه‌مهیَنی
ده‌قه‌كه له‌وه دڵنیا نه‌بیَت كه ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستیَتی له ریَگای كۆمه‌ڵیَك ویَنه‌وه
بۆی كرابیَت، بۆیه ئه‌و گومانه وای
لیَده‌كات ویَنه‌ی زیاتری هاوشیَوه‌ی
ویَنه‌كانی پیَشتری به‌رجه‌سته بكاته‌وه.
به واتا گومانكردن له توانای خۆی بۆ
به‌رهه‌مهیَنانی ده‌قیَكی زیندو هۆكاری
سه‌ره‌كیه بۆ فرِیَدانی ئه‌و هه‌موو ویَنه
هاوشیَوه‌یه‌و چه‌ندین رسته‌ی هاوشیَوه.
دووه‌میان خاڵی نه‌بوونه‌وه‌ی شاعیر له كاتی
ده‌ربرِیندا، واته شاعیر یان به‌رهه‌مهیَنی
ده‌ق له كاتی نووسینی ئه‌و ده‌قه‌دا هه‌ست
به‌وه ده‌كات كه هیَشتا ئه‌وه‌ی له ناخیدا
په‌نگی خواردووه‌ته‌وه وه‌كو پیَویست
ده‌رنه‌برِراوه، به‌رجه‌سته‌كردنی ویَنه به
دوای ویَنه‌دا هه‌وڵیَكی نائاشكرای
به‌رهه‌مهیَنی ده‌قه‌كه‌یه بۆ هه‌ڵرِشتنی
هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له ناخیدا په‌نگی
خواردووه‌ته‌وه. لیَره‌دا شاعیر كاتیَ
ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ نیَو زاتی خۆی و باسی
سه‌ربرِینی ده‌یان په‌یڤی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی
ده‌كات، ده‌شیَ مه‌به‌ست ئه‌وه بیَت كاتیَ
مرۆڤ وه‌كو تاكه كه‌س ده‌ستبه‌رداری
مه‌سه‌له زاتیه‌كانی خۆی ده‌بیَت و
په‌یرِه‌وی ئه‌وه ده‌كات مه‌وزوع
ده‌یسه‌پیَنیَت، یان ده‌یخوازیَت، ئه‌وا به
جۆریَك له جۆره‌كان له‌گه‌ڵ واقیعدا ده‌سازیَ
و له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا په‌یرِه‌وی ئه‌و
دابونه‌ریته ده‌كات كه له كۆمه‌ڵگادا
هه‌یه، به گویَره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌حمه‌دى
مه‌لا تاكو ئیَستاش كۆمه‌ڵگایه‌كی
خیَلاَیه‌تیه، گه‌رِانه‌وه‌ی تاكه كه‌س بۆ
ناو زاتی خۆی مانای پشت كردن له‌و
دابونه‌ریتانه كه ئه‌وه‌ش به مانای
شه‌رعیه‌ت دان به كوشتن یان سه‌ربرِینیان
دیَت. كه‌واته لیَره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا
ده‌بیَت كه كاتیَ ئه‌وی شاعیر ده‌وروبه‌ر
له‌و روانگه‌یه‌وه كه مه‌وزوع یان واقیعه
فه‌رامۆش ده‌كات و ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ نیَو
جوگرافیای زاتی خۆی، ئه‌وه مانای وایه ئه‌و
دابونه‌ریتانه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی كه دابونه‌ریتی
خیَلاَیه‌تین، پاسیڤ ده‌كریَن و ره‌وایه‌تی
ده‌دریَت به له‌ناو بردنیان. شاعیر گرفته
زاتیه‌كانی خۆی ده‌به‌ستیَت به گرفتی
میتافیزیكناسانه‌وه. سه‌ره‌تا جیَگای خۆیه‌تی
بپرسین داخۆ مه‌به‌ستی شاعیر له
میتافیزیكناسان چییه؟ ئه‌گه‌ر بڵیَت گرفتی
میتافیزیك ده‌شیَ گونجاوتر بیَت، ئه‌ویش له
په‌یوه‌ندی نیَوان مه‌سه‌له‌ی رۆح و جه‌سته‌دا
ده‌رده‌كه‌ویَت كه له ئاسته ئاشكراكه‌یدا
ده‌بیَت به كیَشه‌ی روانین بۆ مه‌سه‌له‌ی
بوون و ژیان و مردن له روانگه‌ی
میتافیزیكه‌وه كه ئه‌وه‌ش كیَشه‌یه‌كی
فه‌لسه‌فیه‌و هه‌ریه‌كه به روانینى خۆی
لیَكی ده‌داته‌وه‌و سه‌یری ده‌كات وئه‌و
مه‌سه‌له‌ش به روانینیَكی ئیبن روشدیانه
مه‌سه‌له‌ی باوه‌رِو ئیمانه. كیَشه‌كانی
قسه‌كه‌ری شیعره‌كه هه‌مان گه‌وهه‌رو
ماهیه‌تی كیَشه‌ی میتافیزیكه وه‌كو چه‌مكیَكی
فه‌لسه‌فی. ئه‌گه‌ر كه‌سیَ برِوای به ئازادی
تاكه كه‌س و رۆیشتن به‌دوای مه‌سه‌له
زاتیه‌كاندا هه‌بیَت، ئه‌وا وه‌كو ئه‌و
میتافیزیكیه وایه كه برِوای به یه‌قینی
خودا‌و یه‌قینی به‌هه‌شت و یه‌قینی زیندوو
بوونه‌وه هه‌یه كه ئه‌مانه‌ش یه‌قینی
ئه‌به‌دین له روانگه‌ی میتافیزیكه‌وه. له
ده‌قه‌كه‌دا ئه‌م گرفتانه به گرفتی ئه‌به‌دی
ناو ده‌بریَن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌رده‌خات هه‌رچۆن گرفته‌كانی میتافیزیك
ئه‌به‌دین، به هه‌مان شیَوه غه‌ریزه‌و حه‌زو
ئاره‌زووه روحی و دنیاییه‌كانی تاكه‌كه‌سیش
ئه‌به‌دین. هه‌روه‌ك شاعیر له وه‌سفی
كه‌شكۆڵی بیَ سوودی مه‌لاكاندا ده‌یه‌ویَت
پیَمان بڵیَت ئه‌وه‌ی له رابردوودا
به‌رهه‌مهاتووه، واته به‌رهه‌می نووسین،
شتیَكی ئه‌وتۆ نییه‌و زیاتر بیَ گه‌وهه‌ری و
بیَ ماهیه‌تی ئه‌م كه‌لتووره نیشان ده‌دات.
ئیَمه ده‌زانین له كۆندا له بری وشه‌ی كاتب
وشه‌ی میرزا به‌كارهیَنراوه. ئه‌و
میرزایانه‌ش زۆریَكی كه‌شكۆڵی شاعیرانی
كلاسیكی ئیَمه‌یان نووسیووه‌ته‌وه كه
ئه‌وه‌ش وه‌كو جۆریَك له تۆماركردنی رابردووی
ئیَمه سه‌یر ده‌كریَت له سه‌رده‌میَكدا كه
هیَشتا قۆناغی تۆماركردن ده‌ستی
پیَنه‌كردووه. ئیَمه ئه‌و راستییه ده‌زانین
كه به‌شیَكی ئه‌و كه‌شكۆلاَنه تۆماری شیعری
كلاسیكی كوردییه كه تاكو ئیَستاش زۆریَك له
به‌رهه‌می شیعری كلاسیكی ئیَمه به نه‌مریی
ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له ریَگای تۆماركردنی
میرزاكان و له‌و كه‌شكۆلاَنه‌وه به ده‌ستی
ئیَمه گه‌یشتوون. به‌لاَم شاعیر پیَی وایه
ئه‌و كه‌شكۆلاَنه بیَ سوودن، كه ده‌شیَ له
پشتی ئه‌م وته‌یه‌وه ئه‌و بۆچوونه
راوه‌ستابیَت مه‌به‌ست له كه‌شكۆڵه بیَ
سووده‌كان دابونه‌ریت و رابردووی ئیَمه بیَت
و شاعیر به‌و چاوه سه‌یرى ئه‌و رابردووه
بكات كه بۆ ئیَستای ئیَمه هیچ سوودیَكی
نییه‌و جگه له مایه‌ی به‌دبه‌ختی و
دواكه‌وتوویی و نه‌زانی و خه‌ریك كردنی ئیَمه
به كۆمه‌ڵیَ شتی بیَبه‌ها به‌ولاوه، هیچی تر
نییه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بۆچوونه‌ش مایه‌ی قسه
له‌سه‌ر كردنه‌و ره‌نگه هه‌روا كاریَكی ئاسان
نه‌بیَت كه به‌و شیَوه‌یه سه‌یری رابردوو
بكریَت، هه‌رچه‌نده مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ش
نییه به پیرۆز برِوانینه رابردوو هه‌موو
ره‌هه‌ندو لایه‌نه‌كانی په‌سه‌ند بكه‌ین،
به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌روانینی ئیَمه گرنگه،
ئه‌وه‌یه كه به چاوی ره‌خنه‌گرانه‌وه
سه‌یری رابردوو بكریَت و ئه‌وه‌ی په‌سه‌نده
وه‌ربگیریَت و ئه‌وه‌ی خراپه به‌لاوه
بنریَت.
میزكردنه سه‌ر ده‌یان دیوانی زرِی
مننه‌وه‌ران و/ گه‌رِانه‌وه بۆ سه‌رده‌مه
تاریكه‌كانی نووسین./ نووسین له‌سه‌ر باڵی
په‌پووله‌ی سلیَمان و/ گه‌رِان له
ئه‌موستیله‌كه‌ی یه‌زدان/ نووسین له سه‌ر
چه‌رمی جوانه گایه‌كی ده‌شته‌كانی دزه‌یی/
نووسین له‌سه‌ر درزی جومجومه‌كانی به‌چه‌كانی
كه‌لارو باوه‌نوور.
شاعیر له بری ئه‌وه‌ی له گه‌رِانه‌وه‌یدا بۆ
نیَو جوگرافیای زاتی خۆی نهیَنیه‌كانی ناخی
خۆی و ئه‌وه‌ی هه‌ستی پیَده‌كات و ئه‌وه‌ی كه
له بوونی ئه‌ودا چه‌پیَندراوه بدویَنیَت و
به‌رجه‌سته‌یان بكات، جاریَكی تر جوگرافیای
ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌دویَنیَت و ده‌یه‌ویَت له
ریَگای به‌خشینی ماناوه به‌و زمانه‌ی كه
گوزارشتی پیَده‌كات، ناراسته‌وخۆ باس له
بوونی خۆی بكات، ئه‌ویش له‌وه‌دا كه
ده‌یه‌ویَت روواوه‌كانی ده‌ره‌وه بكات به هی
خۆی، به‌لاَم دیاره ئه‌وه‌ش هه‌روا كاریَكی
ئاسان نییه كه شاعیر له ده‌ره‌وه
بگه‌رِیَته‌وه بۆ ناو جوگرافیای بوونی خۆیی و
پیَی وابیَت بۆ شیعر سنووریَك له نیَوان خۆیی
و ئه‌وه‌ی پیَی ده‌ڵیَن واقیعدا نییه.
به‌هه‌رحاڵ شاعیر به مه‌به‌ستی ده‌ربرینی
جۆریَك له بیَزاری و نیشاندانی بیَهوده‌یی
ئه‌و ژیانه‌ی كه ئیَمه ده‌ژین، پیَمان
ده‌ڵیَت هه‌موو كه‌لتووری رابردووی ئیَمه كه
له دیوانی ئه‌و شاعیرانه‌دا به‌رجه‌سته
كراوه كه شاعیر به منه‌وه‌ران ناویان
ده‌بات، بیَ به‌ها ده‌كریَن كاتیَ پیَمان
ده‌ڵیَت میز ده‌كریَت به‌و دیوانانه‌دا.
ئه‌مه‌ش له راستیدا ئه‌و ده‌لاله‌ته
هه‌ڵده‌گریَت كه ئیَمه به سووك و بیَ نرخ
ده‌رِوانینه رابردووی خۆمان و به‌های ئه‌و
شتانه نازانین كه باپیرانمان به‌پیَی توانای
خۆیان و له‌سه‌رده‌می خۆیاندا به‌رهه‌میان
هیَناوه. كاتیَ ئیَمه سووكایه‌تی به
به‌رهه‌می خویَنه‌وار و منه‌وه‌ره‌كانی
رابروومان بكه‌ین، مانای وایه ئیَمه
نه‌وه‌یه‌كی تاریكی خوازین و هه‌میشه خه‌ون
به نه‌زانین و بیَ ئاگاییه‌وه ده‌بینین و
ئه‌وه‌ش ده‌مانگیَرِیَته‌وه بۆ سه‌رده‌می
به‌ر له نووسین، هه‌رچه‌نده له ده‌قه‌كه‌دا
باس له سه‌رده‌مه تاریكه‌كانی نووسین
ده‌كریَت، به‌لاَم له راستیدا ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی كه نووسینی تیادا به‌رهه‌مدیَت،
مانای وایه تروسكه‌ی هاتنی رۆژیَكی نویَ
به‌ریَوه‌یه‌و سه‌رده‌می تاركی به‌ره‌و
به‌سه‌رچوون ده‌چیَت، چونكه ئه‌وه ئاشكرایه
كه نووسین وه‌كو رووناكی له به‌رامبه‌ر
تاریكی‌دا داده‌نریَت. شاعیر له سنووری
ده‌قه‌كه‌دا ئه‌وه به جوانی به‌رجه‌سته
ده‌كات كاتیَ ئیَمه به‌رهه‌می نووسینی
رابردوومان له دیوانی شیعر‌و له‌و
كه‌شكۆلاَنه‌ی كه میرزاكان
نووسیوویانه‌ته‌وه بیَبه‌ها ده‌كه‌ین، مانای
وایه ئیَمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و تروسكه‌یه
بكوژیَنینه‌وه كه ده‌شیَ درِ به تاریكی و
شه‌وه‌زه‌نگی ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تی و كه‌لتووری
و ئه‌خلاقی و عه‌قڵیمان بدات. به‌لاَم شاعیر
راسته‌وخۆ لیَكدانه‌وه‌یه‌كی تر بۆ سه‌رده‌مه
تاریكه‌كانی نووسین ده‌كات و
ده‌مانگیَرِیَته‌وه بۆ ناو میَژوویه‌كی
كۆنترو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه ده‌شیَ به
سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنی نووسین
ناوببریَت، هه‌رچه‌نده له روانگه‌ی
كۆمه‌ڵناسیه‌وه ئه‌و قۆناغانه به قۆناغی
میَژووی به‌رله‌نووسین دابنریَت، یان به
قۆناغی سه‌ره‌تایی بوون له كۆمه‌ڵگای
ئیَمه‌دا بدریَته قه‌ڵه‌م. كاتیَ ئیَمه
سووكایه‌تی به دیوانی شاعیرانی منه‌وه‌ری
خۆمان ده‌كه‌ین، شاعیر پیَمان ده‌ڵیَت له
پیَش ئه‌و دیوانانه‌وه كه ئیَوه
سوكایه‌تییان پیَده‌كه‌ن، ئیَمه چه‌ند
جۆریَكی تر یان چه‌ند قۆناغیَكی ترمان له
نووسین هه‌یه كه ئه‌وانیش نووسین له‌سه‌ر
باڵی په‌پووله‌ی سلیَمان و گه‌رِان له
ئه‌موستیله‌ی یه‌زدان و نووسین له‌سه‌ر چه‌رمی
جوانه گاكان و نووسین له‌سه‌ر درزی جومجومه‌ی
منالاَنی كه‌لارو باوه‌نووره. بیَگومان
لیَره‌داو له ریَگای باس كردنی ئه‌م جۆره
نووسینانه‌ی كۆنه‌وه، شاعیر
ده‌مانگیَرِیَته‌وه بۆ ناو میَژوویه‌ك كه
له راستیدا میَژووی ئه‌فسانه‌یه زیاتر
له‌وه‌ی میَژوویه‌كی واقیعی بیَت به تایبه‌تی
نووسین له سه‌ر باڵی په‌پووله كه ده‌شیَ
ئه‌م ده‌ربرِینه ته‌نیا له سیاقی خۆشه‌ویستی
و دڵَداریدا مانا ببه‌خشیَت ئه‌گینا
ناتوانریَت ته‌سه‌وری هیچ جۆره نووسینیَك
له‌سه‌ر باڵی په‌پووله بكریَت به په‌پووله‌ی
حه‌زره‌تی(سلیَمان) یشه‌وه. له لایه‌كی
تره‌وه كاتیَ شاعیر ویَنه‌یه‌كی میَژووییمان
بۆ به‌رجه‌سته ده‌كات كه بریتییه له
نووسین له‌سه‌ر باڵی جوانه‌گایه‌كی ده‌شتی
دزه‌یی. ئیَمه راسته‌وخۆ ده‌گه‌رِیَینه‌وه
بۆ ناو یاده‌وه‌ری میَژوویی خۆمان و ئه‌و
ویَنه‌یه‌مان له‌لا زیندوو ده‌بیَته‌وه كه
به پیَی هه‌ندیَ له سه‌رچاوه میَژووییه‌كان
په‌یرِه‌وی ئایینی زه‌رده‌شتی له‌سه‌ر چه‌رمی
ژماره‌یه‌كی زۆر له (گا) نووسراوه‌ته‌وه،
به‌لاَم له قۆناغه‌كانی دواتردا هه‌موو ئه‌و
چه‌رمه گایانه سووتیَنراون و له ناو براون
به‌وه‌ش په‌یامی ئایینه‌كه دووچاری قه‌یران و
شكست هاتووه له‌به‌رده‌م په‌یرِه‌وو په‌یامی
ئه‌و ئایینانه‌ی كه دواتر هاتوون. ئه‌و
تیَكشكاندنه‌ش به گویَره‌ی ئیَمه
هاوشیَوه‌یه له‌گه‌ڵ میز كردن به دیوانی
منه‌وه‌ره‌كانمانداو هه‌ردووكیان یه‌ك ما‌نایان
هه‌یه، ئه‌ویش به سووك سه‌یركردنی
رابردوومانه له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ست نه‌بوونی و
ته‌نانه‌ت هه‌وڵدانیش بۆ له ناوبردنی.
هه‌رچه‌نده ده‌شیَ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پیَسته
گایانه‌ی سووتاندووه له راستیدا دوژمن و
نه‌یاری ئایینه‌كه‌و هه‌ڵگرانی په‌یامی
ئایینه‌كه‌ش بووبیَت، به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه میز
ده‌كات به دیوانی منه‌وه‌ره‌كاندا خۆمانین.
ئه‌مه‌ش به جۆریَك ئیَمه وه‌ها نیشان ده‌دات
كه پیَكهاته‌یه‌كی تاریك خوازین و نرخ و
به‌های كه‌لتوورو رابردووی خۆمان نازانین و
ده‌شیَ یه‌كیَك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی
كه ئیَمه‌ى له ده‌ره‌وه‌ی میَژوو
هیَشتیبَته‌وه، ئه‌و به بیَ به‌ها
سه‌یركردنه‌ی خویَنده‌واری و نووسین و رابردوو
كه‌لتووری خۆمان بیَت. هه‌ڵبه‌ت لیَره‌وه
ئاماژه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوونی ئیَمه‌و
بایه‌خدانمان به نووسین و كه‌لتوور له
رابردوو ده‌رده‌كه‌ویَت. ئیَمه‌یه‌ك كه له
ئیَستاداو دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌رِیَینه‌وه بۆ
ناو زاتی خۆمان، برِیار ده‌ده‌ین میز بكه‌ین
به دیوانی منه‌وه‌ره‌كانماندا، مانای وایه
گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ئه‌و
رابردووه‌ی ئیَمه هیچ به‌هایه‌كی نییه‌و
ته‌نانه‌ت ریَگرو به‌ربه‌ستیشه له‌به‌رده‌م
بوونی تاكه كه‌سی ئیَستاماندا بۆیه باشتر
وایه له ناوی ببه‌ین. ئه‌مه‌ش ئه‌و
ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گریَت كه پیَی وایه
رابردوو به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه بكوژی
ئیَستاو داهاتووه بۆیه باشتر وایه بۆ
ئه‌وه‌ی ئیَستاو داهاتوومان هه‌بیَت رابردوو
به‌هه‌موو بوونی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه
به‌كه‌لتوورو عه‌قڵه‌وه بكوژریَت بۆ ئه‌وه‌ی
ئیَستایه‌ك بینا بكریَت كه په‌یوه‌ندی
نه‌بیَت به‌و رابردووه‌وه. به‌لاَم لیَره‌دا
ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات ئایا ده‌شیَ
مرۆڤ چ وه‌كو تاك و چ وه‌كو كۆمه‌ڵ
دابرِانیَكی له‌و جۆره له رابردوو بكات؟
هه‌روه‌ك له لایه‌كی تریشه‌وه كاتیَ ئیَمه
ئیَستا به‌و جۆره سه‌یری دیوانی
منه‌وه‌ره‌كانمان بكه‌ین، ده‌بیَ له
رابردوودا چۆن سه‌یری كه‌لتووری خۆمانمان
كردبیَت به كه‌لتووری ئایینیشمانه‌وه كه
كه‌لتووری ئایینی زه‌رده‌شتی بووه؟ دیسان
شاعیر هاوشیَوه‌ییه‌ك له‌نیَوان میَژووی كۆن و
نویَی ئیَمه‌دا درووست ده‌كات. میَژووی كۆنمان
ئه‌و میَژووه‌یه كاتیَ سوكایه‌تی به دیوانی
منه‌وه‌ره‌كانمان ده‌كه‌ین بۆى
ده‌گه‌رِیَینه‌وه، كه ئه‌ویش میَژووی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌یه كه ئیَمه نووسینمان له‌سه‌ر
پیَستی گاجووت ده‌ست پیَكردووه‌و پاشانیش ئه‌و
نووسینه له ناوچووه. میَژووی نویَشمان ئه‌و
میَژووه‌یه كه له‌سه‌ر درزی جومومه‌ی
منداڵانی كه‌لارو باوه‌نوور ده‌ینووسین، كه
ده‌شیَ مه‌به‌ست له مندالاَنی ئه‌نفال كرا‌و
یان مندالاَنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال بیَت كه
ئیَستا له‌وپه‌رِی كویَره‌وه‌ری و
به‌دبه‌ختیدا ده‌ژین، دیاره هه‌ردوو
قۆناغه‌كه‌ش بۆ ئیَمه وه‌كو میَژوویه‌كی
تراژیدی لیَی ده‌رِوانریَت كه هه‌ردووكیان
سه‌رده‌می تیَكشكاندنی كه‌سیَتی ئیَمه‌ن.
ئیَمه پیَشتر ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كرد چۆن
شاعیر دوای هه‌ستكردن به ته‌سكبوونه‌وه‌ی
جوگرافیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ
نیَو جوگرافیای زاتی خۆی. هه‌روه‌ك له
جوگرافیای زاتی خۆیشیدا جگه له تیَكشكاندن و
بیَ ئومیَدى به‌ولاوه شتیَكی تر نابینیَت،
بۆیه ئه‌وه‌ش وای لیَده‌كات رووبه‌ری
جوگرافیای زاتی خۆی فراوانتر بكات و زاتی خۆی
هاوشیَوه بكات به زاتی كورد‌و به‌وپیَیه‌ش
رووبه‌ری جوگرافیای بوون و عه‌قڵ و كه‌لتوورو
میَژووی كورد جیَگای جوگرافیای بوون و عه‌قڵ و
كه‌لتوورو میَژووی ئه‌و وه‌كو تاكه‌كه‌س
بگریَته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی هه‌یه
به هه‌ستكردن به‌ته‌سكی و نائاماده‌بوونی
رووبه‌ری جوگرافیای زاته‌وه وه‌كو تاكه
كه‌س. كه‌واته ده‌توانین بڵیَین ئه‌حمه‌دی
مه‌لا راسته له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌ست
پیَده‌كات و به ئاراسته‌ی ناوه‌وه
ده‌جوڵیَت، به‌لاَم دیسان ده‌یه‌ویَت رووبه‌ری
ناوه‌وه فراوان بكات، ئه‌وه‌ش جاریَكی تر
به‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه له خودی خۆ‌یا
ئه‌نجام ده‌دات، واته ده‌یه‌ویَت وه‌های
نیشان بدات كه ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه پیَكه‌وه
به‌ستراون و لیَكتر جیا ناكریَنه‌وه، به‌لاَم
له راستیدا له رووی سایكۆلۆجیه‌وه هه‌وڵدان
بۆ پرِكردنه‌وه‌ی شكست و نائاماده‌ییه‌كانی
رووبه‌ری ناوه‌وه به توخم و ره‌گه‌زه‌كانی
ده‌ره‌وه، ده‌لاله‌تی نه‌توانینی دواندنی
ناوه‌وه هه‌ڵده‌گریَت كه ئه‌وه‌ش خاسیَتی
مرۆڤی رۆژهه‌لاَتی به گشتی و مرۆڤی كورده
به تایبه‌تی كه بویَری ئه‌وه‌ی نییه له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی بدویَت
كه ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می چه‌ندین سانسۆری
ئه‌خلاقی و ئایینی و كۆمه‌لاَیه‌تی و
ده‌روونیه.
(7)
شاعیر گه‌لیَك دیَرِو ویَنه‌ی تر فرِیَ
ده‌داته نیَو جوگرافیای ده‌قه‌كه‌وه كه
دیسان ده‌توانین بڵیَین ده‌وریَكی ئه‌وتۆیان
نییه له سه‌ر هیچ لایه‌نیَكی ده‌قه‌كه
ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بیَت كه رووبه‌رِیَكی
زیاتری نووسینیان پیَكهیَناوه‌و نا راسته‌وخۆش
كاریگه‌ری نیَگه‌تیفیان هه‌یه له‌سه‌ر
پیَكهاته‌ی زمانی و شیعریه‌تی ده‌قه‌كه،
چونكه وه‌كو پیَشتریش ئاماژه‌مان بۆ كرد
ویَنه‌كان هاوشیَوه‌و دیَرِه‌كان ئه‌گه‌ر له
ئاستی بینراویشدا هاو واتا نه‌بن، ئه‌وا له
ئاستی نه‌بینراو و قوڵی ده‌قه‌كه‌دا هه‌مان
مانا به‌رهه‌م ده‌هیَنن.
خویَندنه‌وه‌ی ناڵه‌ی به‌ردو بیَهه‌راسانیی
جۆگه‌له ئاوه‌كانی دۆزه‌خ/ خویَندنه‌وه‌ی
دیَرِه نه‌نووسراوه‌كانی شاعیره
ناسراوه‌كانی میرنشین
شاعیر له ویَنه‌یه‌كی ناته‌واو یان
پیَچه‌وانه‌دا ده‌یه‌ویَت ناسروشتی بوونی
شته‌كانمان نیشان بدات. ده‌شیَ ناڵه‌ی به‌رد
وه‌كو میتافۆریَك به‌كار بهیَنریَت بۆ
نیشاندانی سه‌ختترین ئازار كه ته‌نانه‌ت
به‌ردیش به‌و سه‌ختی و بیَ هه‌ستییه‌ی
خۆیه‌وه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵیَنیَت.
به‌لاَم ئایا ئه‌وه كیَیه كه توانای
خویَندنه‌وه‌ی ناڵه‌ی به‌ردی هه‌یه؟ ئایا
ئه‌وه ئیَمه‌ین یان شاعیر ده‌یه‌ویَت ویَنای
هه‌ستیَكمان بۆ بكات كه هیَنده هه‌ستیاره
توانای خویَندنه‌وه‌ی به‌ردیشی هه‌یه یان له
زمانی به‌ردیش تیَده‌گات؟ به‌لاَم ئایا ئه‌و
ویَنه زبره واته ویَنه‌ی به‌رد چ
په‌یوه‌ندیه‌كی به خودی ئه‌وه‌وه هه‌یه؟
ده‌شیَ هاوارو ناڵینی به‌رد ته‌نیا بۆ زیاتر
به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و باره ناهه‌مواره
بیَت كه مرۆڤی تیَدا ده‌ژی و بۆ زیاتر
نیشاندانی فه‌زایه‌كه كه تیایدا مرۆڤایه‌تی
ئومیَدی هیچ ئاینده‌یه‌كی گه‌شی نییه.
هه‌روه‌ك ئه‌و ویَنه ناته‌واوه‌ی كه
له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد بریتیه له جۆگه‌له
ئاوه‌كانی دۆزه‌خ. بیَگومان به پیَی
سه‌رچاوه ئایینیه‌كان جۆگه‌له جۆگه‌له
ئاوه‌كان له به‌هه‌شتدا ده‌رِۆن نه‌ك له
دۆزه‌خدا. (جناه تجری من تحتها الانهار
خالدین). بیَگومان ئه‌حمه‌د لیَـره‌دا شیعر
ده‌نووسیَت نه‌ك راستییه‌كان وه‌كو خۆی
بنووسیَته‌وه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ
ئیَمه ئایا گۆرِینی ئه‌م راستیه ئایینیه چ
مانایه‌ك په‌یوه‌ست به جیهانبینی ده‌قه‌كه
به‌رهه‌م ده‌هیَنیَت؟ بیَگومان ئه‌گه‌ر له
سیاقی گشتی ده‌قه‌كه‌و ئه‌و مانا گشتیه‌ی كه
ده‌قه‌كه به‌رهه‌می ده‌هیَنیَت سه‌یری ئه‌و
گۆرِانكارییه بكه‌ین، ئه‌وا بۆمان
ده‌رده‌كه‌ویَت ئه‌و گۆرِانكارییه دیسان
نائاسایی بوون و ناسروشتی بوون نیشان ده‌دات،
كه مه‌به‌ست له‌وه‌ش ناسروشتی بوونی ژیانی
مرۆڤه كه ده‌قه‌كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی
به‌وه‌وه هه‌یه. شاعیر باسی شاعیره
ناسراوه‌كانی میرنشین ده‌كات و له‌وه‌ش
ده‌دویَت كه چه‌ندین دیَرِ هه‌ن ده‌بووا ئه‌و
شاعیره ناسراوانه‌ی میرنشین بیاننووسینایه،
به‌لاَم نه‌یاننووسیون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نیَت كه له سنووری میرنشیندا ده‌نگ
دروست نه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت شاعیرانی ناسراو
ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی ده‌نگ بوون ده‌بووا
كۆمه‌ڵیَ شتیان بگوتایه به‌لاَم نه‌یان
گوتووه. لیَره‌دا ئه‌م، واته ئه‌حمه‌ی مه‌لا
توانای خویَندنه‌وه‌ی ئه‌و دیَرِانه‌شی هه‌یه
كه ده‌شیا ئه‌و شاعیرانه بیاننووسینایه.
ئه‌مه‌ش هه‌ستیاریی ئه‌م ده‌رده‌خات. به‌ڵام
لیَره‌دا ده‌شیَ بپرسین ئایا مه‌به‌ست له
میرنشین چییه؟ ئایا به‌رِاستی شاعیر
مه‌به‌ستی میرنشینیَكی دیاریكراوی ئیَمه‌یه،
یان مه‌به‌ست له میرنشین هه‌موو ئه‌و
جوگرافیایه‌یه كه ئیَمه‌ی تیَدا ده‌ژین یان
ده‌شیَ مه‌به‌ست له میرنشین ئه‌و جوگرافیایه
بیَت كه پیَشتر شاعیر لیَیه‌وه
ده‌ستیپیَكرد، به‌لاَم له ئه‌نجامی
هه‌ستكردنی به شكست له‌و جوگرافیایه‌دا
به‌ره‌و جوگرافیای خودی خۆی گه‌رِایه‌وه، كه
ده‌شیَ شیعره نه نووسراوه‌كان بریتی بن له
كۆی ئه‌و حه‌زو ئاره‌زوو خۆزگه‌و ویست و
بیركردنه‌وه‌و روانینانه ده‌شیَ ئه‌و له
ناخی خۆیدا هه‌یبن.
پارِانه‌وه‌ی زه‌مه‌نی بیَخودا/ دوعاكردن و
ره‌جمكردنی پیَستی برای گه‌وره/ قه‌دكرنی
به‌رماڵیَ له‌سه‌ر سه‌كۆكانی شه‌هوه‌ت/
رووتبوونه‌ی ئینسان به‌رامبه‌ر به ئاویَنه‌ی
ویژدان/ هوردو خاشكردنی په‌نجه‌ره
خه‌ونینه‌كان/ خۆهه‌ڵواسین به سنووره‌كانی
له‌ش/ جه‌سته‌كه‌م وه‌ك په‌شته‌ماڵ به‌سه‌ر
ته‌نافی له‌زه‌تدا هه‌ڵده‌واسم/ شه‌ماڵیَك
زه‌نگۆڵه‌كانی بۆ ده‌كاته‌وه. |