|
ئارام سدیق
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌م نووسینه قسه‌كردنه
له‌سه‌ر نوسینیَكى دووبه‌شى (غه‌فور ساڵح) له
ژیَر ناونیشانى (رۆمانى به‌فر نیَگه‌تیڤانه
له كورد ده‌دویَت) له ژماره‌كانى (578-579)ى
ئه‌ده‌ب و هونه‌رى كوردستانى نویَدا
بڵاوكراوه‌ته‌وه. نووسینه‌كه به‌سه‌ر چه‌ند
ته‌وه‌ره‌یه‌كدا دابه‌ش ده‌بیَت كه به‌شیَكى
ته‌رخانه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر خه‌ڵاتى نۆبلڕ
و كآ شایسته‌یه و كآ شایسته نییه؟
هه‌روه‌ها به‌شیَكى ته‌رخانه بۆ قسه‌كردن
له‌سه‌ر وه‌رگرتنى نۆبلڕ له‌لایه‌ن ئۆرهان
پاموكه‌وه، كه له ساڵی (2006)دا له‌پاى
سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و خه‌ڵاته‌ى
وه‌رگرت. به‌شیَكى تریشى ته‌رخانه بۆ
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه رۆمانى (به‌فر)ى
ئۆرهان پاموك گوایه به‌شیَوه‌یه‌كى سلبى له
كوردى روانیوه و باسى كورد ده‌كات. مه‌به‌ستى
سه‌ره‌كى ئه‌م نووسینه بۆ دروستكردنى
گفتوگۆیه‌كى دۆستانه‌یه، كه پیَموایه
غه‌فور ساڵح كه‌وتۆته چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه
به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌م له خویَندنه‌وه‌ى رۆمانى
ناوبراودا ورد نه‌بووه‌و هه‌م له تیَگه‌یشتن
له خه‌ڵاتى نۆبڵیشدا راكانى ورد و لۆژیكى
نین. من ده‌خوازم سه‌رنجه‌كانم به دڵیَكى
فراوانه‌وه وه‌رگریَت. وه‌رگرتنى نۆبلڕ
له‌لایه‌ن پاموكه‌وه به‌راى من بۆ چه‌ند
هۆیه‌ك ده‌گه‌رِیَته‌وه، یه‌كیَك له‌و
هۆیانه ئه‌و له رۆمانه‌كانیدا هه‌وڵى
خستنه‌رِووى كیَشه‌ى هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى
توركیاى داوه به (كورد و تورك و
ئه‌رمه‌ن)ه‌وه به‌تایبه‌تیش له رۆمانى
(به‌فر)دا، هه‌روه‌ها هه‌وڵى پیَكه‌وه ژیانى
نیَوان ئه‌و پیَكهاتانه و به‌ستنه‌وه‌ى
توركیا به ئه‌وروپاوه و كرانه‌وه‌ى
كۆمه‌ڵگه‌ى توركى داوه، باشترین نموونه‌ش بۆ
ئه‌م قسانه ره‌نگه ته‌نها رۆمانى (به‌فر)
بیَت كه غه‌فور ساڵح باسى ده‌كات. غه‌فور
ساڵح له به‌شیَكى تر‌ى نوسینه‌كه‌یدا باس
له‌وه ده‌كات كه كه‌سانى وه‌ك یه‌شار كه‌مال
و عه‌زیز نه‌سین شایه‌نتربوون بۆ وه‌رگرتنى
نۆبلڕ. بیَگومان بۆ وه‌ڵامى ئه‌مه من نامه‌وآ
به‌رگرى له پاموك بكه‌م و خۆم به
به‌رگریكه‌ر له هیچ نووسه‌ریَك نازانم،
به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆته هۆى ئه‌وه‌ى نۆبلڕ به
ئۆرهان پاموك بدریَت و نه‌دریَت به (یه‌شار
كه‌مال و عه‌زیز نه‌سین) كه پیَموایه
هه‌ردووكیان به‌رهه‌میان له پاموك زیاتره،
ئه‌وه‌یه كه دنیابینى پاموك دنیابینییه‌كى
قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و ته‌نها به‌رگرى
له‌لایه‌ك ناكات و له‌یه‌ك په‌نجه‌ره‌وه
نارِوانیَته دنیا، كه پیَموایه ئه‌م
حاڵه‌ته لاى یه‌شار و نه‌سین كه‌متر
ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه. واته ئه‌و دوو
نووسه‌ره زیاتر وه‌ك به‌رگریكه‌ر له چینیَكى
دیاریكراو له‌نیَو رۆمان و چیرۆكه‌كانیاندا
به‌ده‌ر ده‌كه‌ون. واته تیَگه‌یشتن له‌وه‌ى
كه نۆبلڕ ده‌دریَت به‌كآ تیَده‌گه‌ین پیَدانى
نۆبلڕ به كه‌سیَكى وه‌ك پاموك له‌سه‌ر چ
بنه‌مایه‌كه. ئه‌گه‌رچى زۆرجار ره‌خنه له
ئه‌كادیمیاى سویدى گیراوه كه لایه‌ندارى له
به‌خشینى ئه‌و خه‌ڵاته‌دا ده‌كه‌ن، به‌ڵام
پیَده‌چیَت لایه‌ندارییه‌كه له‌و ئاسته‌دا
نه‌بیَت كه بیَبنه‌مابیَت، واته بنه‌مایه‌كى
لۆژیكى هه‌یه. غه‌فور ساڵح له به‌شیَكى تر‌ى
نووسینه‌كه‌یدا ده‌نوسیَت: (پاموك ناگاته
ناوقه‌دى نووسه‌ریَكى وه‌ك یه‌شار كه‌مال). من
سه‌یرم لیَدیَت غه‌فور ساڵح حوكمیَكى ئاوها بآ
بنه‌ما ده‌دات، ئایا چۆن ده‌توانیَـت
بیسه‌لمیَنیَت كه ئه‌و نووسه‌ره ناگاته
نیَو قه‌دى یه‌شار به چ به‌ڵگه‌یه‌ك؟ كوان
ئه‌و خاڵانه‌ى پاموك له یه‌شار به نووسه‌رتر
ده‌زانن؟ یان ده‌نوسیَت: (له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
یه‌شار كورده بۆیه نۆبلڕ وه‌رناگرآ).
بیَگومان ئه‌م قسانه هه‌موو كه‌س ده‌توانآ
بیانكات، به‌ڵام گرنگ سه‌لماندنى به‌ڵگه‌یه،
من پیَم باش بوو غه‌فور ساڵح له
تویَژینه‌وه‌كدا به‌چرِو پرِى ئه‌و رسته‌یه‌ى
بسه‌لماندایه نه‌ك به‌سه‌رپیَیى ئه‌و
رسته‌یه بخاته‌رِوو. له‌به‌شیَكى تردا دیَته
سه‌ر باسكردن له گه‌وره‌یى عه‌زیز نه‌سین و
پیَیوایه عه‌زیز نه‌سین له پاموك شایه‌نتره
بۆ وه‌رگرتنى نۆبڵ، بیَگومان ئه‌مه رایه‌كه‌و
شایه‌نى گویَلیَگرتنه، به‌ڵام ئه‌م رایه
پیَویستى به لیَكۆڵینه‌وه و سه‌لماندن
هه‌یه، خستنه‌رِووى هه‌ر رایه‌ك پیَویستى به
سه‌لماندن هه‌یه كه غه‌فور ساڵح ئه‌مه‌ى
نه‌كردووه و پیَموابیَت ناشیه‌ویَت بیكات. من
لاشم وایه نه‌سین له پاموك گه‌وره‌تر نییه،
به‌ڵام نووسه‌ریَكى دیار و گه‌وره‌ی توركه.
لیَكچوونه‌كانى رۆمانى به‌فر
بۆرخیس ده‌ڵیَـت: هه‌موو شته‌كان وتراون شتیَك
نه‌ماوه‌ته‌وه بوترآ. له‌م قسه‌یه‌ى
بۆرخیسه‌وه تیَده‌گه‌ین كه هه‌موو ده‌قیَكى
نوآ فۆرمیَكى تر و روانینیَكى تره بۆ
بابه‌ته‌كان. یان وه‌ك نه‌وزاد ئه‌حمه‌د
ئه‌سوه‌د ده‌نوسیَت: ده‌قئامیَز (تناێ) یان
به‌یه‌كداچوونى ده‌قه‌كان به‌و پیَیه‌ى مومكین
نییه هیچ ده‌قیَك بیَلایه‌ن و پاك بیَت،
چونكه ده‌ق له ماهیه‌تدا چه‌ند ده‌قیَكى
پیَشووترى له‌خۆگرتووه. بۆیه
ده‌ستنیشانكردنى لیَكچوونى نیَوان دوو ده‌ق
ئه‌گه‌ر لیَكچوونه‌كانه هیَنده زۆر نه‌بن
كه له‌نیوه‌ى تیَكسته‌كه بگریَته‌وه،
شایه‌نى باسكردن نییه. یه‌كیَكى تر له‌و
خاڵانه‌ى كه غه‌فور ساڵح له نوسینه‌كه‌یدا
وروژاندوویه‌تى، ئه‌وه‌یه كه رۆمانى به‌فر
له رۆمانى(ته‌لارى یه‌قوبیان)ى (عه‌لا
ئه‌سوانى) ده‌چیَت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئوتیَل
(به‌فر پاڵاس) كه به‌شیَكى رووداوه‌كانى نیَو
رۆمانى به‌فرى تیَدایه و (كا) كه له
فرانفۆرته‌وه ده‌گه‌رِیَته‌وه له‌ویَدا پشوو
ده‌دات. له رۆمانه‌كه‌ى (عه‌لا ئه‌سوانى)شدا
به‌شیَكى زۆرى رووداوه‌كان له (ته‌لارى
یه‌قوبیان)دا رووده‌دات و هه‌ردوو بیناكه
كۆنن و میَژوویه‌كى دیَرینیان هه‌یه.
خستنه‌رِووى لیَكچوونى ئه‌م دووبینایه لاى
ئه‌و بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كه ته‌واوى رۆمانى
به‌فرى پیَ باش نه‌بیَت و پیَى رۆمانیَكى
بیَكه‌ڵك بیَت. بیَگومان خستنه‌رِووى ئه‌م
رایه مافیَكى ئاسایى غه‌فور ساڵحه، وه‌ك
خویَنه‌ریَك ده‌كریَت رۆمانه‌كه ره‌ت
بكاته‌وه و چیَژى لیَوه‌رنه‌گریَت، به‌ڵام
ئه‌وه‌ى ئاسایى نییه بیَت و ئه‌و رایانه‌ش
بخاته‌رِوو و به‌ڵگه‌ى سه‌لماندنیشى نه‌بیَت،
یان نه‌توانى پیَناسه‌یه‌كى (لیَكچوون) و جۆرى
لیَكچوونه‌كه بكات؟ یان ئایا ئه‌وه (دزى
ئه‌ده‌بییه) ئه‌گه‌ر دزى ئه‌ده‌بییه بۆ
غه‌فور ساڵح پیَناسه‌كى دزى ئه‌ده‌بى
ناخاته‌رِوو؟ هه‌روه‌ها ئایا به چ لۆژیكیَك
لیَكچوونى دوو بیناى نیَو دوو تیَكست
ده‌بیَته هۆى لیَكچوونى كۆى تیَكسته‌كان.
ئه‌وه‌شى روون نه‌كردۆته‌وه كه ئه‌و
لۆژیكه‌ى ئه‌و كارى پیَده‌كات چ لۆژیكیَكه و
له ژیَر چه‌ترى چ قوتابخانه‌یه‌كى
ره‌خنه‌ییدایه؟ غه‌فور ساڵح له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
برِیاریداوه به سوكى سه‌یرى رۆمانى (به‌فر)
بكات، بۆیه له باسكردنى ناوه‌رِۆكى ئه‌و
رۆمانه‌شدا كۆمه‌ڵیَك نموونه‌ى بآ به‌ڵگه
ده‌هیَنیَـته‌وه كه دیسان شایه‌نى له‌سه‌ر
وه‌ستانه. به‌شیَك له بونیادى رۆمانى به‌فر
له‌سه‌ر ئه‌وه پیَكهاتووه كه (كا)ى
پاڵه‌وان ده‌یه‌ویَت ئامارى خۆكوشتنى كچ و
ژنانى شارۆچكه‌ى (قارس) كۆبكاته‌وه و
به‌دواداچوونى بۆ بكات. غه‌فور ساڵح ئه‌وه
به لیَكچوون ده‌زانیَت كه له چیرۆك و
رۆمانه‌كانى ته‌سلیمه نه‌سرینى نوسه‌رى
به‌نگلادیشى وه‌رگرتووه بآ ئه‌وه‌ى ئاماژه
به ناوى هیچ رۆمان و چیرۆكیَك بكات، یان
ئاماژه به‌جۆرى وه‌رگرتنه‌كه بكات، كه
ئه‌مه‌ش دیسان هه‌ڵه‌یه‌كى لۆژییكییه.
هه‌روه‌ها بوونى كه‌سیَتى (فۆندا ئه‌سه‌ر) به
برِواى غه‌فور ساڵح پاموك ئه‌و كه‌سیَتییه‌ى
له ئه‌كته‌رى چه‌پى ئه‌مریكى (جین فۆندا)
وه‌رگرتووه. نازانم ته‌نها له‌به‌ر لیَكچوونى
ناوه‌كانیان ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى بۆ هاتووه و
خستوویه‌تییه‌رِوو یان چ شتیَكى تر كه
ئه‌وه‌ش هه‌ر روون نییه.
لیَكچوونى ناوى رۆمانى به‌فر
له‌و نووسینه‌دا ده‌یه‌ویَت رۆمانى (به‌فر)
له‌به‌رچاوى خویَنه‌ر سوك بكات و پیَموابیَت
هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌شى مه‌به‌سته له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى رۆمانیَكه فرۆشیَكى زۆر و
خویَنه‌ریَكى به‌رچاویشى هه‌بووه، بۆیه
به‌راست و چه‌پ تیَى كه‌وتووه. ئه‌و باس
له‌وه ده‌كات كه ناوى رۆمانى به‌فر ناویَكى
خوازراوه و رۆمانى تریش هه‌یه ناوى به‌فره،
بۆیه گرنگى تیَدانییه كه بخویَنریَته‌وه،
چونكه رۆمانى (به‌فر)ى (ماكسیَنس فیَرمین)یش
هه‌مان ناوى هه‌یه. بیَگومان خستنه‌رِووى
ئه‌م حاڵه‌ته تا ئاستیَكى زۆر
سه‌رسورِهیَنه‌ر و مایه‌ى پیَكه‌نینه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كه دوو رۆمان ناویان
له‌یه‌كچوو ئیتر ته‌واو و كامیان زووتر
بڵاوبوه‌وه ئه‌وه‌یان رۆمانى راسته‌قینه‌یه.
ئیتر غه‌فور ساڵح بیرى ده‌چیَت كه له‌نوسیندا
گرنگ رووكه‌ش نییه، به‌ڵكو گرنگ ناوه‌رِۆكه
چى تیَدا نوسراوه و نووسه‌ر چ بیریَك
ده‌خاته‌رِوو. له‌به‌شیَكى تر‌ى نوسینه‌كه‌یدا
باس له‌وه ده‌كات كه رۆمانى (به‌فرى
كلیمانجارۆ)ى هه‌مه‌نگوای و به‌شیَكى زۆر له
رۆمانه‌كان و چیرۆكه‌كانى (جاك له‌نده‌ن) و
(چیخۆف)یش كه‌شیَكى به‌فریی هه‌یه، بۆیه
بوونى كه‌شیَكى به‌فرى له نیَو رۆمان‌دا
شتیَكى نوآ نییه، كه پاموكیش به‌كارى
هیَناوه ئه‌وه له‌و نووسه‌رانه‌ى
وه‌رگرتووه. بیَگومان خستنه‌رِووى ئه‌م
قسانه ته‌نها به‌هانه هیَنانه‌وه‌یه بۆ
قسه‌كانى پیَشووترى خۆى كه ده‌یه‌ویَت رۆمانى
(به‌فر) سوك ته‌ماشا بكات و له‌به‌رچاوى
خویَنه‌رى كوردى بخات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش
ده‌خاته‌رِوو كه رۆمانیَكى (حه‌نا مینا)
هه‌یه به‌ناوى (به‌فر له په‌نجه‌ره‌وه
دیَت) ئه‌ویش بابه‌ته‌كانى زۆر نزیكه له
رۆمانى به‌فره‌وه و كه‌شیَكى به‌فراویى
ته‌واوى رۆمانه‌كه‌ى (حه‌نا مینا)شى
داپۆشیووه. خستنه‌رِووى ئه‌م قسه
سه‌رپیَییانه گه‌مه‌یه‌كه كه غه‌فور ساڵح
له زۆریَك له نوسینه ره‌خنه‌ییه‌كانى ئه‌م
چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا كردوویه‌تى و بیَئه‌وه‌ى
به‌ڵگه‌یه‌ك بهیَنیَته‌وه و بآ ئه‌وه‌ى باس
له جۆرى لیَكچوون (تناێ)ه‌كه بكات، كه
بیَگومان فرِیَدانى ئه‌و رستانه بایه‌خى
زانستیان نییه و ناچنه خانه‌ى ره‌خنه‌ى
ئه‌ده‌بییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه ره‌خنه‌ى
سه‌رپیَین.
ئایا رۆمانى به‌فر نیَگه‌تیڤانه له كورد
ده‌رِوانیَت؟
رۆمانى به‌فر نیَگه‌تیڤانه له كورد
ده‌رِوانیَت ناونیشانى كۆى وتاره دوو
به‌شییه‌كه‌ى غه‌فور ساڵح و تا كۆتایى
رۆمانه‌كه‌ش وه‌ڵامى ئه‌وه ناداته‌وه كه
ئایا رۆمانى به‌فر نیَگه‌تیڤانه له كورد
ده‌رِوانیَت؟ یان نا، ئه‌گه‌ر نیَگه‌تیڤانه
ده‌رِوانیَت چۆنه و به‌پیَى چ لۆژیكیَكه.
گریمان رۆمانى به‌فر نیَگه‌تیڤانه له كورد
ده‌رِوانیَت؟ به‌ڵام ئایا كورد شایه‌نى ئه‌وه
نییه كه ره‌خنه‌ى لیَبگیریَت. ئایا كورد
هه‌موو پیاوچاكه؟ هه‌روه‌ها ئایا كارى نووسین
ئه‌وه‌یه كه نموونه‌ى جوانى كۆمه‌ڵگه
بخه‌یته‌رِوو یان نموونه‌ى دزیَو؟ بیَگومان
به‌شیَكى زۆرى ئه‌ده‌بیاتى دنیا له‌سه‌ر
ره‌خنه‌گرتنى مرۆڤ بیناكراوه و به‌شیَكى
تریشى له‌سه‌ر ئه‌و سیستمانه بیناكراون كه
ده‌ستكردى مرۆڤن، بۆیه كارى نووسه‌ران
ره‌خنه‌گرتنه له كۆى سیستمه سیاسى و
كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و
هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى دنیاى جوانتر. پاموك
له رۆمانى به‌فردا باسى كوردى كردووه وه‌ك
یه‌كیَك له پیَكهیَنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى
ئیَستاى توركیا و نووسه‌ر له رۆمانى به‌فردا
هه‌وڵى خستنه‌رِووى ئه‌و ململانیَ سیاسییه‌ى
داوه كه توركیاى ئه‌مرِۆ له هه‌ناویدا
هه‌ڵى گرتووه. پاموك به وشیارییه‌وه
كیَشه‌ى كورد و ئه‌رمه‌نى له‌گه‌لڕ ده‌وڵه‌تى
توركیادا خستۆته‌رِوو و نموونه‌یه‌كى له
كیَشه‌كه وه‌رگرتووه، نموونه‌یه‌ك كه
ره‌نگه خۆى لیَوه‌ى نزیك بیَت، یان ده‌ستى
به‌و نموونه‌یه گه‌یشتبیَت. ئه‌گه‌ر ئه‌و
نموونه‌یه‌ى كه پاموك له رۆمانى به‌فردا
باسى ده‌كات نموونه‌یه‌كى باش نه‌بیَت، ئه‌وه
شتیَكى ئاسایییه و پیَده‌چیَت نموونه‌ى
زۆرباشتر یان خراپترى كورد له توركیادا
هه‌بیَت. بۆیه موناقه‌شه‌كردنى ئه‌وه‌ى پاموك
چ جۆره نمونه‌یه‌كى له كورد و ئه‌رمه‌ن
وه‌رگرتووه ئه‌وه نه‌ك كیَشه نییه، به‌ڵكو
شایه‌نى باس كردنیش نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
نوسه‌ر ئازاده چۆن ده‌نوسیَت و چۆن بیر
ده‌كاته‌وه، خۆ ناكریَت ئیَمه باس له‌وه
بكه‌ین كه ئازادیى نووسین و بیركردنه‌وه له
نووسه‌ریَك بگرین، كاتیَك كه ئه‌وه‌مان كرد،
ئه‌وه ئیَمه‌ش ده‌بینه دیكتاتۆرى نیَو
ئه‌ده‌ب. به‌ر له‌وه‌ى پاموك خه‌ڵاتى نۆبڵ
وه‌ربگریَت توركه‌كان دادگایى پاموكیان ده‌كرد
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گرنگى به كیَشه‌ى كورد و
ئه‌رمه‌ن داوه و ئه‌وه‌تا غه‌فوریش
ده‌یه‌ویَت به‌شیَوه‌یه‌ك له‌شیَوه‌كان
دادگایى بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نیَگه‌تیڤانه
له كوردى روانیووه. قسه‌كردن له‌سه‌ر
كیَشه‌ى كورد له توركیادا به‌و شیَوه‌یه‌ى
پاموك باسى كردووه قسه‌كردنیَكه پیَشتر
نه‌بووه، چونكه پاموك زۆر به روونى و
بیَپه‌رده باسى ئه‌حزابه‌كانى توركیاى
كردووه و به‌تایبه‌ت (په‌كه‌كه) كه تا
ئه‌وسا باسكردنى ئه‌و حزبه له توركیادا
ئه‌وه‌نده قه‌ده‌غه‌بوو كه به‌پیَى ئه‌وه‌ى
له میدیاكانه‌وه به‌گویَمان ده‌كه‌وت ده‌یان
كه‌سى كوردى له‌سه‌ر له سیَداره دراوه.
بۆیه پاموك نه‌ك نیَگه‌تیڤانه له كوردى
نه‌رِوانییوه، به‌ڵكو دۆزى كوردى هه‌نگاویَك
برده پیَشه‌وه له توركیا‌و خزمه‌تى ئه‌و
دۆزه خنكیَنراوه‌ى كرد كه كه‌مالیسته‌كان
ده‌یانویست به ته‌واوى بیخنكیَنن.
دوا سه‌نج
رۆمانى به‌فر له‌و رۆمانانه‌یه كه ناكریَت
سه‌رپیَییانه قسه‌ى له‌سه‌ر بكریَت، چونكه
رۆمانیَكى فره ره‌هه‌نده و ده‌كریَت له
چه‌ندین گۆشه‌نیگاى جیاوازه‌وه لیَى بدویَین،
بۆیه كورتكردنه‌وه‌ى ئه‌و رۆمانه ته‌نها بۆ
ئه‌وه‌ى كه نیَگه‌تیڤانه له كورد
ده‌رِوانیَت، ئه‌وه كاریَكى هه‌ڵه‌یه،
چونكه كارى تیَكستى ئه‌ده‌بى چه‌نده
خستنه‌رِووى جوانییه‌كانى نیَو كۆمه‌ڵگه‌یه،
ئه‌وه‌نده‌ش خستنه‌رِووى ناشیرنییه‌كانى نیَو
كۆمه‌ڵگه‌یه. ئه‌گه‌ر به لۆژیكى غه‌فور ساڵح
بیَت ده‌بیَت ده‌یان تیَكستى نیَو ئه‌ده‌بى
كوردیش سوك سه‌یر بكریَت، چونكه
نیَگه‌تیڤانه له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیان
روانیوه. بۆیه پیَموایه رۆمانى به‌فر
نیَگه‌تیڤانه له كورد و ئه‌رمه‌نى
نه‌رِوانیوه، به‌ڵكو خزمه‌تى دۆزه‌كه‌یانى
كردووه، به‌ڵام غه‌فور ساڵح یان به‌هه‌ڵه
له رۆمانى به‌فر تیَگه‌یشتووه، یان خۆى
به‌هه‌ڵه‌دا بردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و
خویَنه‌ره زۆره‌ى (به‌فر) چه‌واشه بكات. كه
هیوادارم گریمانه‌ى یه‌كه‌م راست بیَت. دواجار
هیوادارم غه‌فور ساڵح ئه‌م چه‌ند سه‌رنجه به
سه‌رنجیَكى دۆستانه وه‌ربگریَت، هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى هه‌موو نووسینه‌كه‌ى
بده‌مه‌وه ئه‌وه ئه‌م نوسینه زۆر له‌وه
دریَژتر ده‌بوو به‌ڵام من ته‌نها ئه‌و چه‌ند
خاڵه‌م زۆر لامه‌به‌ست بوو.
سه‌رچاوه‌كان:
1- غه‌فور ساڵح عه‌بدوڵڵا، رۆمانى به‌فر
نیَگه‌تیڤانه له كورد ده‌دویَت، له
ژماره‌كانى (578-579)ى ئه‌ده‌ب و هونه‌رى
كوردستانى نویَ.
2- نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، ئه‌زموونى
خویَندنه‌وه، له بڵاوكراوه‌كانى ده‌زگاى چاپ
و په‌خشى سه‌رده‌م ساڵى(2006). |