|
*ژماره 27ی هه‌نار
له‌م ژماره نویَیه‌ی گۆڤاری (هه‌نار)دا چه‌ند
بابه‌تیَكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رووناكبیری
بلاَوكراونه‌ته‌وه، له‌وانه (مه‌له‌فیَكی
تایبه‌ت له‌سه‌ر شیعری (من و خۆم)ی حه‌مه
كاكه‌رِه‌ش، هه‌یوانی ته‌نیایی- دلاوه‌ر
قه‌ره‌داغی، له‌ناو سه‌یاره‌كه‌دا- محه‌مه‌د
ناكام، دیدار له‌گه‌ڵ مارف عومه‌ر گوڵ-
سازدانی/ به‌یان محه‌مه‌د عه‌بدوڵلاَ، شه‌رِی
ناوخۆ- و/ فاروق هۆمه‌ر، كورته‌یه‌ك له
میَژووی سینه‌مای ئیَرانی- ئا/ چنور
محه‌مه‌د،...).
*مه‌زرای ئاژه‌لاَن
ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م له زنجیره‌ی
چاپكراوه‌كانیداو له دووتویَی (172)
لاپه‌رِه‌دا رۆمانی (مه‌زرای ئاژه‌لاَن)ی
به‌چاپگه‌یاندووه، كه یه‌كیَكه له رۆمانه
به‌ناوبانگه‌كانی (جۆرج ئۆرویَڵ)و (ئه‌دیب
نادر) له ئینگلیزییه‌وه كردوویه‌تی به
كوردی.
*العالم غابه
(العالم غابه) ناونیشانی رۆمانیَكی
(گه‌لاویَژ)ه‌و (سه‌لاحه‌دین
موده‌ریس)كردوویه‌تی به عه‌ره‌بی و (مسته‌فا
ساڵح كه‌ریم) پیایداچۆته‌وه. ئه‌م رۆمانه
له‌لایه‌ن (ده‌زگای حه‌مدی)یه‌وه له
دووتویَی (227) لاپه‌رِه‌دا
به‌چاپگه‌یَنراوه.
*مردوویه‌ك ئاگای له هه‌مووانه
(مردوویه‌ك ئاگای له هه‌مووانه) ناونیشانی
كۆمه‌ڵه شیعریَكی (سه‌باح ره‌نجده‌ر)ه،
له‌لایه‌ن گۆڤاری (ئاینده)ی ده‌زگای چاپ و
په‌خشی سه‌رده‌م له دووتویَی (69)
لاپه‌رِه‌دا به‌چاپگه‌یَنراوه، ناونیشانی
هه‌ندیَ له شیعره‌كان (تاج سه‌ر گران ده‌كات،
زمان و دڵی مانگ، رژانی موورووی به‌خت، سوورِی
پاراوبوونی بۆن،....).
*ئه‌و به‌رخه‌ی كه بوو به گورگ
لقی كه‌ركووكی یه‌كیَتیی نووسه‌رانی كورد له
دووتویَی (204) لاپه‌رِه‌داو له‌ژیَر
ناونیشانی (ئه‌و به‌رخه‌ی كه بوو به گورگ)دا
كتیَبیَكی به‌چاپگه‌یاندووه، كه كۆمه‌ڵیَك
چیرۆكی (عه‌زیز نه‌سین)ی له‌خۆگرتووه‌و
(حه‌مه‌كه‌ریم عارف) له فارسییه‌وه
كردوویه‌تی به كوردی، ناوی هه‌ندیَ له
چیرۆكه‌كان (سه‌گانی تورونگ، قوتووبه‌ن،
ده‌رگای تاكسی، سوارو پیاده،......).
*ئه‌خته‌ر.. شاعیر‌و مامۆستای مه‌قام و خاوه‌نی
دیوه‌خانی هونه‌ر
(ئه‌خته‌ر.. شاعیر‌و مامۆستای مه‌قام و خاوه‌نی
دیوه‌خانی هونه‌ر) ناونیشانی نامیلكه‌یه‌كی
(سه‌لاح شیَخ شه‌ره‌ف)ه، سه‌نته‌ری
لیَكۆڵینه‌وه‌و په‌خشی كۆیه له دووتویَی
(38) لاپه‌رِه‌دا به‌چاپیگه‌یاندووه، ئه‌م
نامیلكه‌یه لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌خۆگرتووه
ده‌رباره‌ی ئه‌خته‌ر. |