|
سه‌عات 5ی سه‌ر له ئیَواره‌ی 10/5/2008
به‌رِیَوه‌به‌ریَتیی هونه‌ری شیَوه‌كاریی
سلیَمانی، دووهه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی بۆ
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار عه‌بدوڵڵا له هۆڵی
مۆزه‌خانه‌ی سلیَمانی كرده‌وه. سه‌رتاپای
ئیشه‌كانی ئه‌م پیشانگه‌یه له خوری
دروستكرابوون، ئه‌م هه‌وڵه‌ی هونه‌رمه‌ند هیچ
نییه جگه له گه‌رِانه‌وه بۆ كولتووریَكی
كوردی و وه‌رگرتنه‌وه سیما دیاره‌كانی ئه‌و
كولتووره، له‌و باره‌یه‌وه سه‌ردار وتی:
ئه‌مه هه‌وڵیَكه بۆ ئه‌وه‌ی ئیَمه وه‌ك
كوردیَك كولتووری خۆمان له یاد نه‌چیَت و
هه‌میشه له یادمان بیَت. سه‌ردار خاوه‌نی
ستالیَكی تایبه‌تی نییه به‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك
جۆر كه‌ره‌سته كاربكات. ئه‌زموونه‌كانی پیَش
ئه‌م ئیشانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵمات و قۆپچه بوو،
ئیَستاش له‌سه‌ر خورییه. سه‌ردار باسی
له‌وه‌كرد ئه‌و هه‌موو گۆرِانه له
به‌كارهیَنانی كه‌ره‌سته‌كان ئه‌وه‌یه كه
بینه‌ر هه‌میشه ده‌گه‌رِیَت به‌دوای شتی نویَ
و كه‌ره‌سته‌ی نویَ، ئه‌مه‌ش پیَویستی به
خه‌یاڵیَكی گه‌وره‌و فراوان هه‌یه، چونكه
بیَ خه‌یاڵ هونه‌رمه‌ند ناتوانیَت بگۆرِیَت.
ئه‌گه‌رچی ئیشه‌كانی هونه‌رمه‌ند له
به‌كارهیَنانی خوریدا شیَوه‌و فۆرمیَكی دیار‌و
روونه‌و نه‌چۆته ناو فۆرمه
نادیاره‌كانه‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستی
هونه‌رمه‌ند لیَره‌دا ئه‌وه نییه كه
بچیَته ناو فۆرمه نادیاره‌كانه‌وه، به‌ڵكو
ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه كه‌ره‌سته‌و
پیَداوستیی نویَ له فۆرِمه دیاره‌كاندا
به‌كاربهیَنیَت.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا ساڵی 1970 له سلیَمانی
له‌دایكبووه، ساڵی 1991 په‌یمانگه‌ی
هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلیَمانیی ته‌واوكردووه،
له ساڵی 2000ه‌وه له به‌ریتانیا ده‌ژی،
به‌شداریی زیاتر له 15 پیشانگه‌ی هاوبه‌شی
كردووه، ئه‌ندامی دامه‌زریَنه‌ری گروپی
(هونه‌رو كولتووری كوردی)یه‌و ئه‌ندامی
شیَوه‌كارانی شاری (هیروج)ی به‌ریتانیایه.
چنور |