|
(پروچستا خاكبور) له‌گه‌ڵ (مایكڵ چابون و
خالید حسه‌ینی) خه‌ڵاتی بواره جیاجیاكانی
كتیَبـی كالیفۆرنیایان بۆ خۆیان مسۆگه‌ركرد.
به‌پیَی هه‌واڵی میهرو به گواستنه‌وه‌و له
ستایل تایمز، براوه‌كانی حه‌فتاودووهه‌مین
خه‌ڵاتی كتیَبـی كالیفۆرنیا له بواره‌كانی
چیرۆك، شیعر‌و بواره‌كانی تر ده‌ستنیشانكران.
مایكل چابون نووسه‌ری چیرۆكه باوه‌كان به
نووسینی رۆمانی (رازیبوونی پۆلیسی جوله‌كه)و
خالید حوسه‌ینی نووسه‌ری به‌رِه‌گه‌ز ئه‌فغانی
به رۆمانی (هه‌زار هه‌تاوی دره‌وشاوه) له
به‌شی چیرۆك و پرۆچیستا خاكپور نووسه‌ری
ئیَران، دانیشتووی ئه‌مریكا به چیرۆكی
(كورِان و شته ئاگرینه‌كان) له به‌شی
یه‌كه‌م و (ده‌بلیو ئیَس دی پیرۆ) به
كۆمه‌ڵه شیعری (سیَوه چینییه‌كان) له به‌شی
شیعر، براوه‌كانی ئه‌م خه‌ڵاته بوون،
هه‌روه‌ها له به‌شه‌كانی تر(ئارنۆڵد
رامپرساد) به كتیَبـی ژیاننامه‌ی (رۆڵف
ئه‌لیسون)و (دانیال واڵه‌كه‌ر) به كتیَبـی
(ئه‌وه‌ی خودا نووسیی) گۆرِانكارییه‌كانی
ئه‌مریكا له ساڵه‌كانی (1815تا 1848)
خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهیَنا.
عه‌لی بیروه‌ندی
له ئینته‌رنیَته‌وه |