ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بۆ ناخوێندرێته‌وه‌ تکایه‌ ئێره‌ داگره‌ بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونیکۆد      

 

ئوسترالیا.. پێشانگه‌یه‌كی نوێی روشدی ئه‌نوه‌ر

برِیاره‌ رۆژی 21/5/2008 له‌ هۆڵی پۆلۆك گه‌له‌ری له‌ ئوسترالیا، هونه‌رمه‌ندی شیَوه‌كار رِوشدی ئه‌نوه‌ر پیَشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی بكاته‌وه‌. له‌و پیَشانگه‌یه‌دا هونه‌رمه‌ند كۆمه‌ڵیَك كاری نویَ نمایش ده‌كات، كه‌ پیَشتر ئه‌و تابلۆیانه‌ی نمایش نه‌كراون و ئه‌زموونیَكی نویَی كاركردنی (روشدی)ن له‌ بواری ویَنه‌كیَشاندا، به‌تایبه‌تیش له‌ رِووی ستایل و فۆرِمی كاركردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رِه‌نگدا..
سه‌باره‌ت به‌م پیَشانگه‌یه‌ی (رِوشدی ئه‌نوه‌ر) رِایگه‌یاند: (ئه‌م پیَشانگه‌یه‌ له‌ رِووی كاركردنه‌وه‌ گۆرِانی زۆری پیَوه‌دیاره‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئاگایان له‌ قۆناغه‌كانی ئیشكردنی من بیَت، ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ زۆر به‌ رِوونی ده‌بینن له‌ ناو شیَوازی كاركردنی تابلۆكاندا).

 
 

بگه‌ڕێوه