|
ئه‌و كاته‌ی كه یه‌كه‌مجار رۆمانی
(خوشه‌ویستیی له زه‌مه‌نی كۆلیَرادا)م
خویَنده‌وه به عه‌ره‌بی ساڵی 2006 بوو، زۆرم
له‌سه‌ر ئه‌و رۆمانه خویَندبووه‌وه،
نووسه‌ره‌كه‌شی یه‌كیَك بوو له‌و نووسه‌رانه
خۆشمده‌ویست و به‌دوای
به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه‌بووم. عه‌ره‌بییه‌كه‌ی
عه‌ره‌بییه‌كی ساده و ساكار نییه تا هه‌موو
ئه‌و كه‌سانه‌ی له زمانی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی
تیَده‌گه‌ن به ئاسانی له‌م رۆمانه بگه‌ن،
راستیتان بویَ منیش ئه‌وكات له‌و كه‌سانه‌بووم
له تیَگه‌شتنی زمانی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیدا
ده‌ستیَكی باڵام هه‌بوو، هه‌ربۆیه یه‌كه‌مجار
نه‌متوانی ته‌واویبكه‌م. چه‌ند رۆژ دواتر
جاریَكی دیكه ده‌ستم پیَكرده‌وه‌و چه‌ند
قاموسیَكیشم له ته‌نیشت خۆمدا دانا، هه‌موو
ئه‌و وشانه‌ی كه تیَنه‌ده‌گه‌یشتم له
ده‌فته‌ریَكدا كه به‌رگی پیَوه‌نه‌بوو
ده‌منووسییه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی ماناكانیم
ده‌دۆزییه‌وه له‌به‌ریشم ده‌كردن.
خویَندنه‌وه‌كه‌م 10 رۆژی خایاند، ئه‌و
عه‌ره‌بییه ساده‌یه‌م سودیَكی زۆری پیَدام،
چونكه له‌لایه‌ك نه‌یده‌هیَشت هیچ دیَرِیَك
به‌سه‌رمدا تیَپه‌رِبیَت، تاوه‌كو له مانا و
چیَژی نه‌گه‌م، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
یارمه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی دام بۆ فیَربوونی
زیاتر و به هه‌گبه‌یه‌كی عه‌ره‌بیی پرِه‌وه
هاتمه ده‌ره‌وه. خۆشه‌ویستیی سه‌رده‌می
كۆلیَرا ئازاریَكی زۆری پیَدام، هیَنده‌ی
ئه‌وه‌ی چیَژی پیَبه‌خشیم له‌ناخیشه‌وه هه‌لا
هه‌لای ده‌كردم. ئاخر من جیدییه‌ت و دڵپاكی و
شانسی دكتۆر (خۆڤیناڵ ئۆربینۆ)و خۆشه‌ویستیی
بیَكۆتاو موغامه‌ره‌و چاوه‌رِوانیی (فلۆرینتیۆ
ئه‌ریزا)و جوانی و بیَباكی و قه‌له‌قییه‌كانی
(فیَرمینا دازا) توشی حاڵه‌تیَكی سه‌یریان
كردبووم. ئه‌م كه‌سه‌ی ئه‌م هه‌موو
كه‌سایه‌تییانه‌ی خوڵقاندووه‌و ده‌رخواردی
زیهن و ختوره‌و خه‌یاڵی ئیَمه ده‌دات چه‌نده
له كه‌سه‌كه‌ی ناخمان ده‌چیَت. شه‌وه‌های
شه‌و دوای ئه‌وه‌ش له فیَنكیی هاوینانی
سه‌رباندا بیرم له چاره‌نووسی فیَرمینا و
فلۆرینتیۆ و دكتۆر‌و ئه‌و یارییه شه‌تره‌نجه
ده‌كرده‌وه ته‌واونه‌كرابوو و داشه
سپییه‌كان به چوار جوڵه‌ی دیكه
ده‌یانبرده‌وه. خودایه چه‌نده ماركیزم
خوشده‌ویست، چه‌نده ماركیزم خوشده‌ویَت.
رۆمانه‌كه‌م ته‌واوكرد كه‌سیَكی دیكه و
ناخیَكی دیكه‌م هه‌بوو، ئیدی من كه‌سی دوای
خۆشه‌ویستیی زه‌مه‌نی كۆلیَرابووم. ئه‌و
ساتانه ده‌موت خۆزگه وه‌رگیَرِیَكی كوردی‌زان
ئه‌و كاره بكات و ئه‌م رۆمانه نه‌مره
بكاته كوردی. نه‌مویَرا جاریَكی دیكه توخنی
ئه‌و رۆمانه بكه‌مه‌وه، چونكه ده‌بوو
ئه‌مجاره عومری خۆمی بۆ دابنیَم، به‌ڵام كه
(محه‌مه‌د كه‌ریم) رۆمانه‌كه‌ی كرده كوردی و
له هۆڵه‌كه‌ی كوردستانی نویَ به‌رگه‌كه‌یم
بینی، خۆشییه‌كی گه‌وره دایگرتم و
هه‌رچه‌ندیشه له نزیكه‌وه ده‌یناسم، به‌ڵام
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بیَته موجامه‌له له ناخه‌وه
سوپاسم كرد. كاره‌كانی ئه‌م وه‌رگیَرِه‌م
له‌دوای رۆمانی (ساڵی ئاشوب)ی عه‌باسی
مه‌عروفییه‌وه خۆشده‌ویَت و هه‌ستناكه‌م
كاریَك ده‌خویَنمه‌وه وه‌رگیَرِدرابیَت،
به‌ڵكو هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م له زمانی
یه‌كه‌مه‌وه ده‌خویَنمه‌وه. ئه‌م
وه‌رگیَرِه كوردیزانه شایانی ده‌ستخۆشییه،
شایانی سوپاسكردنه بۆ ئه‌و كتیَبه‌ی
خستوویه‌تییه‌وه ناو كتیَبخانه‌ی
كوردییه‌وه. ئه‌وه‌تا ئیَستا جاریَكی دیكه
په‌تای كۆلیَرا و خۆشه‌ویستی ماوه‌ی 15 شه‌وه
له‌گه‌ڵمدایه، هه‌موو شه‌ویَك چه‌ند
كاتژمیَریَك لیَم ده‌دات و ته‌نها
چاره‌سه‌ره‌كه‌شی له‌لای ماركیزه. ئه‌م
په‌تایه وه‌ك په‌تاكانی دیكه نییه،
جیاوازه له هه‌موو په‌تاكانی دونیا،
په‌تایه‌كه هه‌رچه‌نده ورده زیخیش له‌سه‌ر
دڵ دروست ده‌كات، كه‌چی هه‌ر حه‌ز به‌وه
ده‌كه‌م هه‌رگیز چاره‌سه‌رم نه‌بیَت.
سوپاس بۆ ماركیز، سوپاسیش بۆ محه‌مه‌د كه‌ریم
كه ئیدی ناهیَڵن من و هه‌زاران هه‌زارانی
وه‌ك من له ژیانیَكی تاریكی ته‌نهادا
به‌جیَبهیَڵن، كه هیچ ده‌روازه‌یه‌كی له‌و
سه‌ره‌وه دیارنییه و هه‌مووی به په‌تا
ده‌وری گیراوه...
هیَمن مه‌حمود
Hemnm1979@yahoo.com |