|
فه‌رهاد پیرباڵ
سه‌راسیمه‌و سایمه لیَدراو
دوای رۆشتنت
گه‌لیَك گه‌رِام،
نه‌مدۆزیته‌وه.
عه‌وداڵی تۆ تا ده‌مكردنه‌وه‌ی نیَرگز
له‌ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كاندا تا شه‌كه‌تبوون
حه‌زبكا گه‌رِام..
نه‌مدۆزیته‌وه.
له ده‌رگای گه‌لیَك ماڵه خزمم دا
ناو ته‌كسییه‌كان
له‌زۆر باڵنده‌ی گه‌رِاوه‌ی مه‌نزڵگه
دووره‌كانیشم پرسی
چوومه ماڵی ژنه چه‌ناگه كوتراوه
قاوه‌خویَنه‌كانیشه‌وه
ته‌نانه‌ت ماڵی فاڵگره‌وه‌كانیش
له‌ویَش نه‌بووی.
كه تۆ رۆیشتی
خۆزگه ئه‌نگوستیله‌یه‌كت بوومایه
فرمیَسكیَكت
یا خرِخاڵیَك به پاته‌وه.
به‌به‌ر ده‌رگای ئه‌و ماڵانه‌ی
قه‌یره كچ نوشتابوونه‌وه پیَش ده‌رگای
ماڵه‌بابی خۆیان ده‌ماشی
تیَپه‌رِده‌بووم و له‌تۆ ده‌گه‌رِام.
به‌به‌ر ده‌رگای ئه‌و مه‌رقه‌دانه‌ی
ژن تاك تاك، جووت جووت
ده‌چوون مرازی خۆیان برِویَنن
چومه لای سوڵتان مزه‌فه‌ریش..
له‌ویَش نه‌بووی.
غه‌ریبیـی ددانه‌كانتم ده‌كرد.
له كه‌رویَشكه‌كانم پرسی
له باڵنده ملدریَژانه‌ش كه هه‌میشه كاتیَ
شتیَك یان كه‌سیَك ده‌دۆزنه‌وه
ده‌جریویَنن: (دی.. تی.. تم... دیتیتم..)
پاركه‌كانم یه‌ك یه‌ك ته‌یكرد
شه‌قامه‌كانم یه‌ك یه‌ك په‌یكرد
چاڵه قووڵه‌كان
ته‌نانه‌ت چوومه به‌رده‌م مه‌حكه‌مه‌و
پۆلیسخانه‌كان و نووسینگه‌ی محامییه‌كانیش:
ئه‌و شویَنانه‌ی كه شكایه‌تنامه‌و عه‌ریزه
چه‌ند به‌په‌له‌پرووزیَ و توورِه‌ییه‌وه مل
ده‌نیَنه ژووره‌وه
چه‌نیَكیش شه‌رمه‌زارو چاو فرمیَسكاوی
دیَنه ده‌ره‌وه!
به‌دوای تۆدا هیَنده گه‌رِام:
قاچم له‌ناو كوڵه‌وژی ژاندا بزركرد
په‌نجه‌م له‌ناو مه‌ره‌كه‌ب
چاوم له ریَگه‌ی گه‌رِانه‌وه‌ی تۆ
غه‌ریبـی ددانه‌كانتم ده‌كرد
په‌شیمانیی سپیَده‌و نیوه‌رِۆ دڵتونده‌كان
له‌سه‌ر شانم
چوومه دووكانی ویَنه‌گره‌كانیشه‌وه
به به‌رده‌گای ئه‌و ماڵانه‌ی
كه ژنه میَرد له‌سه‌فه‌رو ته‌نیاكان
تا سیَباره‌ی نیوه‌شه‌وان كه‌له‌كان ده‌گۆرِن
به‌تاقی ته‌نیَ
ئه‌و بازارِانه‌شم په‌یكرد
كه به‌قاڵ و كه‌بابچی و دارتاش و
حه‌مباڵه‌كان
ده‌ست به زه‌مبیلیَكی پرِ له وه‌فا
كیلۆیه‌ك میهره‌بانی و سۆزیان ده‌برده‌وه بۆ
ئیَواره‌ی برسیی ژنه‌كانیان.
چوومه سه‌ر میَزی مه‌یخۆره بیَ
هاونشینه‌كانیش
كه له‌ویَ
هیچ كه‌سیَك هیچ قسه‌یه‌كی نه‌ده‌كرد:
نه بوتڵه ته‌نیاو بیَزاره‌كان
نه‌میَزه‌كه
نه‌گوڵه لالۆ عه‌باسییه‌كانیش
كه من ناویانم بیرده‌چووه‌وه پیَمده‌گوتن
(مه‌لا داود)
ئاخ...
بیَ تۆیی له ئیَواره ته‌نیاو غه‌مگینه‌كانی
هه‌ولیَر
چه‌نیَك به مردن ده‌چوو!
وابزانم له‌ناو گۆرِیش هه‌ر ناتدۆزمه‌وه.
2007/7/5 |