|
ئه‌مه‌ل ده‌نقه‌ل**
و/ حسیَن عوسمان نیَرگسه‌جارِی
به سیَداره‌كانی به‌یانیدا هه‌ڵواسراوم
به مردوویی ته‌ویَڵم نه‌وییه
تا زیندووبووم نه‌ویم نه‌كرد
له گۆرِه‌پان گوزه‌رده‌كه‌ن
به شه‌قامی (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌زن)دا
شۆرِده‌بنه‌وه
شه‌رمیَ مه‌كه‌ن، لیَم رامیَنن!
به سیَداره‌كانی قه‌یسه‌ردا
ئیَوه‌یش له ته‌نیشتم هه‌ڵواسراون
سه‌ر به‌رزۆكه‌ن لیَم رامیَنن
ئه‌گه‌ر چاوتان له چاومدا مردنی دی
له دڵه‌وه گه‌شه‌ده‌كه‌م
خۆ بۆ جاریَك سه‌رتان به‌رزبوو!
ئیدی له بری (سیزیف)
وه‌چه‌ی كۆیلان به‌رد ئه‌كیَشن
ئیدی ده‌ریاش سه‌حرا ئاسا پاراو نابیَ
چونكه ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵیَ (نا)
به ئه‌شك نه‌بیَ تیَر ئاو نابیَ
(نا) له رۆحیا هه‌ر پل ئه‌دا ئاسووده نابیَ
ئیَوه‌یش وه‌ك من سبه‌ی ده‌رِۆن
له كه‌ناری شه‌قامه‌كان
له ژنه‌كانتان تیَر رامووسن
چه‌نده تاڵه نوشتانه‌وه
چه‌نده تاڵه جاڵجاڵۆكه:
به گه‌ردنا مردن بچنیَ!
ماچكه‌ن ژنانتان.. خۆ من
ماڵئاواییم له ژن نه‌كرد
مناڵه بیَ قۆڵه‌كه‌م، له‌سه‌ر قۆڵی دایكی
ئه‌گه‌ر دیتان، نوشتانه‌وه‌ی فیَركه‌ن
نوشتانه‌وه..
كه (ئیبلیس) گوتی (نا)
لیَی خۆشنه‌بوو یه‌زدان
له ئه‌نجامیش میراتگری ئه‌م زه‌مینه:
دڵپاكان و عاشقانن بۆ ئه‌م ژینه
چونكه كه‌سیَك له خاج ناده‌ن
به جیهانی پرِ له‌خۆشی خه‌و ده‌بینن
له پشت هه‌ر قه‌یسه‌ریَك ده‌مریَ
قه‌یسه‌ری نویَ!
له‌پاش شۆرِشگیَرِیَك:
خه‌م و ئه‌شكی بیَهوده دیَ!
من هه‌ڵه‌بووم ئه‌ی قه‌یسه‌رم!
له بری هه‌ڵه‌م لیَمگه‌رِیَ با:
پیَشكه‌شتكه‌م كاسه‌ی سه‌رم
مه‌ی خه‌ستوخۆڵی تیاهه‌ڵده
گه‌ر له خویَنی منی شه‌هید لیَیان پرسیت:
(بۆ نه‌بوونی) بۆ گشت (بوون)ت كرد به پاداشت؟
پیَیانبیَژه: له من بوغز‌و كینه‌ی نه‌بوو
ئه‌وه‌یش كاسه‌و ئیسكی سه‌ری
به‌ڵگه‌یه بۆم كه لیَم خۆش‌بوو!
به‌ڵام ئه‌ی قه‌یسه‌رم!
ئه‌گه‌ر گشتیان ئه‌ده‌ی له‌خاچ،
بۆ دره‌خت ره‌حمت ببیَ
بۆ سیَداره مه‌یان برِه
رۆژگاریَك دیَ هاوینه‌كه‌ی
یه‌كجار گه‌رم و تاوسه‌ندوو بیَ
جگه له گرِه‌و سه‌بوون
بۆ جه‌نابت سیَبه‌رنه‌بیَ
ئه‌ی قه‌یسه‌ری كیَلی سپی و گۆرِستان!
ئه‌ی عاشقی به‌سته‌ڵه‌ك و تاریكستان!
هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ گرانیه‌و نه‌هاتییه
له لق و چڵ ئیَستا بۆنی میوه‌نایه
به‌ڵام به‌هار هه‌ر دیَته‌وه
سروشت.. مرۆڤ به رمینتر ده‌ژیَته‌وه
هاورِیَكانم!
سه‌ربه‌رزۆكه‌ن.. لیَم رامیَنن
گه‌ر (هانیپاڵ1)تان له ریَگادی،
بیَژن: له ده‌روازه‌ی (رۆمای شه‌كه‌ت)دا
به عه‌شقه‌وه چاوه‌نۆرِی دیداری بووم.
*(سپارتاكۆس) له ساڵانی (71/73)ی پیَش زایندا
شۆرِشیَكی به‌ربڵاوی كۆیله‌كانی دژی ده‌وڵه‌تی
رۆمای سته‌مكار به‌رپاكرد، له ئه‌نجامدا
شۆرِشه‌كه شكستی هیَناو خۆیشی له
سیَداره‌درا.
**(ئه‌مه‌ل ده‌نقه‌ل) شاعیری لاوی به‌توانای
میسر بوو، له تافی لاویداو به نه‌خۆشی
شیَرپه‌نجه له ساڵی (1982)دا كۆچی دواییكرد.
-1هانیپاڵ: سه‌ركرده‌یه‌كی قه‌رتاجی بوو،
هیَرشیَكی به‌ربڵاوی كرده سه‌ر ئیتاڵیا‌و
ده‌وڵه‌تی رۆما له ساڵی 216پ.زدا، به
سوپایه‌كی 90 هه‌زار پیاده‌و 12هه‌زار سواره‌و
40 فیل هیَرشی برده سه‌ر رۆما. |