|
په‌سار
گۆرانیی یه‌كه‌م
بگه‌رِیَوه
تا گۆرانییه‌كه‌ت بۆ بڵیَم
گۆرانییه‌ك ... بۆ هه‌لفرِینی چاوه‌كانت
ئای چه‌نده بیریان ده‌كه‌م
له نیَوانیاندا به‌ره‌و ژیانیَكی بیَ درۆ
به‌ره‌و بیَده‌نگییه‌كی بیَ كۆتایی
حه‌ز ده‌كه‌م گۆرانییه‌ك بۆ چاوه‌كانت بڵیَم
چاوت داخه
ره‌نگه توانای گووتنیم نه‌بیَت!!!
گۆرانی دووه‌م
له‌گه‌ڵ پاییز وه‌ره‌وه
من و گه‌ڵا زه‌رده‌كان گۆرانیت بۆ ده‌ڵیَین
گۆرانییه‌ك پرِ له ره‌نگی زه‌رد
گۆرانییه‌ك پرِ له رۆمانسییه‌تی پاییز
كۆرسیَك له پاسارییه به‌خته‌وه‌ره‌كان
گۆرانی "ژیانی من بۆ تۆ"
به‌دوامدا ده‌ڵیَنه‌وه
گۆرانیی سیَیه‌م
بۆ ئه‌م گۆرانییه
مۆسیقایه‌ك دیَت و
خۆی له به‌رده‌م عه‌رشی تۆدا ده‌ژه‌نیَت
مۆسیقایه‌ك
تۆ ده‌بیته هۆنراوه‌كه‌ی و
منیش گۆرانیبیَژه‌كه
ژیان ده‌بیَته گۆرانییه‌ك
من و تۆ خاوه‌نینه
تۆی ئاسمانی به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كه‌یت
له من گه‌وره‌تری....
عاشقی تۆم
ژیانیَك ته‌نها تۆ خاوه‌نی به
گۆرانیی چواره‌م
ئه‌م گۆرانییه‌ش هه‌ر بۆ تۆیه
به‌ڵام هی خۆم نییه
(سیَو پیَگه‌یی نه‌هاتی گیانه
كه لیمۆ زه‌رد بوو وه‌ره
نه‌خۆش كه‌وتم نه‌هاتی گیانه
كاتی رۆح كیَشان وه‌ره)
گۆرانیی پیَنجه‌م
ئه‌مه‌یان گۆرانی كۆتاییه
هه‌موو جه‌سته‌م ده‌خه‌مه سه‌ر لیَوم و
له‌ویَوه وشه‌كان ده‌چرِم
ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد
بمیَنمه‌وه
گۆرانی زیاترت بۆ بڵیَم
گۆرانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و........
(بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌سه‌فه‌ریَك مردو
نه‌گه‌رِایه‌وه... ئیَستاش چاوه‌رِیَیمه
بگه‌رِیَته‌وه).
Pasar_pna@yahoo.com |